رێگە نەدرا چالاکوانانى مافی مرۆڤ چاویان به زانیار و لوقمان مورادی بکەوێت

به‌ پێی راگەیەندراوی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ له ئێران، چوار چالاکوانى مافی مرۆڤی کورد بە مەبەستی بە دواداچوونی رەوشی یاسایی دۆسیەی هه‌ردوو براى بەندکراوی سیاسی کوردی مەحکوم به سێدارە (لوقمان و زانیار مورادی )، سەردانی گرتووخانەی رەجایی شاری

کەرەجیان کردوە، به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ بچنه‌ نێو زیندانه‌كه‌.

ئه‌و چوار چالاكوانانه‌ بریتبوون له‌ (د.ئاوارە قزڵجی، راوێژکاری یاسایی و نێودەوڵەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مێهران باوەند، خەسرەو زەعیم و هێمن فەروخی)، هه‌رچه‌نده‌ داواکاری گشتی تاران، مۆڵه‌تى دیتنی ئەو دوو گیراوەی بە وچالاکوانانە داوە، بەڵام سەرۆکایەتی گرتووخانەی رەجایی نەیهێشتووە چاویان بە گیراوە کوردەکان بکەوێ.

ماڵپەری (رووداو) به مەبەستی بەدوا داچوون بۆ ئەم هەواڵه، پەیوەندی کرد به هەریەک له (نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له ئێران) ، (حاکم سەمەد محەممەد، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت لە ئەنجومەنی وەزیران) و (عەبدوڵخالق محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان) ، بەڵام سەرجەمیان بێ ئاگایی خۆیان لەو هەواڵه راگەیاند و رەتیان کردوە که حکومەتی هەرێمی کوردستان راوێژکارێکی یاسایی به ناوی دکتۆر ئاوارە قزڵجی له ئێران هەبووبێت.

 

زانیار و لوقمان مورادی له دوو ساڵ لەمەوبه‌ر بە تۆمەتی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی شاری مەریوان دەستبەسەر كراون و لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری تاران به تاوانی محاربه (شەرکردن لەگەڵ خوا) سزای لە سێدارەدانیان بەسەر سەپێندرا.

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی و ئەحمەد شەهید، رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری مافی مرۆڤی ئێران، لە سێ بەیاننامەی جیاوازدا رایانگەیاندووە کە ئەو دوو گیراوە کوردە لە ژێر ئەشکەنجه و هەڕەشە ناچار کراون تاوانێک قەبووڵ بکەن کە ئەنجامیان نەداوە.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s