پەیامی هاوبەشی یەكیەتییەكانی ژنان،لاوان و خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

بە بۆنەی 10ی خاكە لێوە، رۆژی شەهیدانی كوردستان

هاونیشتمانانی خۆشەویست

رێبوارانی رێبازی پیرۆزی شەهیدان

65 ساڵ لە سێدارەدانی رێبەری بلیمەتی گەلێكی مافخواز و تینووی ئازادی تێپەڕ دەبێت، بەڵام تەنافی هەڵواسراوی مەیدانی چوارچرا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بیرۆكەی چەقبەستوو و دۆگمی نەتەوەی باڵادەست دەخنكێنێت و  شەهیدانی چوارچرا و گوتار و ئەندێشە مرۆیی و مودێڕنەكانیان هەنووكە بوونەتە رووگەی ئەویندارانی كوردایەتی و رێبوارانی رێبازی ئاشتی و ئازادی.

تێپەڕبوونی زەمان دەری خست كە پیلانی داگیركەران بە ئەنجام نەگەیشت و كۆمارە مێژووییەكەی  كوردستان و ئەندێشە و گوتار و رێبەرە بلیمەتەكەی، هەنووكەش بەشێك لە یادگەی مێژوویی و پێشەنگ و پێشڕەوی  خەباتی ئەم گەلەن.

شەهیدانی هەر گەلێك، رەمز و هێمای رێبازێكی پیرۆزن، رێبازی پیرۆزی خەبات بۆ رزگاری نەتەوەیەك، هەر بۆیەش ئێمە هزر و ئەندێشە و یادی ئەم شەهیدانە دەكەینە چرای رێگامان و تا گەیشتن بە لووتكەی ئاوات و ئامانجەكانیان، خۆمان بە رێبوار و درێژەدەری رێبازی پڕ لەسەروەریی ئەوان دەزانین.

لەوەها رۆژێكدا، واتە 10ی خاكە لێوە، رۆژی شەهیدانی كوردستان، دیسانەوە بەڵێنی خۆمان بە شەهیدەكانمان چەند پات دەكەینەوە كە تا گەیشتن بە ئاوات  و ئامانجە پیرۆزەكانیان  دەروەست بە رێبازی پڕ لە شانازیی ئەوان بین و كۆڵنەدەرانە پارێزگاری لەو ئەندێشە و گوتارە بكەین كە ئەوان گیانی خۆیان بۆی داناوە.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان

سڵاو لە گیانی پاكی پێشەوای هەرگیز نەمر و هاوڕێیانی

سەركەوێ بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان

یەكیەتییەكانی ژنان، لاوان و خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

10ی خاكە لێوەی 1391

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s