پەرلەمانتارێکی کورد رەخنە لە روانگەی ئێران بۆ ناوچە فرە پێکهاتەکان دەگرێت

نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران رەخنە لە روانگەی بەرپرسان بۆ ناوچە فرە پێکهاتەکان دەگرێت و دەڵێت «پێویستە روانگەی دەسەڵات بۆ ئەو ناوچانە بگۆردرێت».

عەبدوڵکەریم حوسێن زادە، نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند «ساڵانێکە کورد و تورک لە نەغەدە ژیانێکی ئاشتیانه و برایانه بەیەکەوە بەسەر دەبەن».

حوسێن زادە گوتیشی «ناوچە فرە پێکهاتەکان بەهیچ شێوەیەک هەڕەشە بۆسەر ئێران نین و دەسەلاتداران پێویستە روانگەی خۆیان لەبارەی ئەو ناوچانە بگۆرن.».

ناوبراو راشیگەیاند «لەو ناوچانەی کە چەندین نەتەوە و کەلتوری جیاواز  بەیەکەوە دەژین و بە هاوبەشی کار و چالاکی فەرهەنگی و ئابووری ئەنجام دەدەن، چەندین توانای شاراوە هەیە کە پێویستە ئەو توانایانه بدۆزرێنەوە و کەڵکیان لێ وەربگیرێت».

ئەو گوتانەی حوسێن زادە ئاماژەیەکی ناراستەوخۆ به بارودۆخی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایی (ورمێ) یه کە دوو نەتەوەی سەرەکی کورد و تورکی ئازەری و چەندین کەمە نەتەوەی وەک ئەرمەن، جوو، کلدان سریان و ئاشووری تێدا دەژیت.

زۆرێک لە چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی کورد، پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایی (ورمێ) به کەرکووکی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوزەد دەکەن.

لە سەردەمی ئیمپڕاتۆری سەفەوی، پادشایی ئەفشار و قاجارەکان و تەنانەت رەزا شای پەهلەوی، کوردەکانی ئەو پارێزگایە بە زۆرە ملی بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئێران بەتایبەت خوراسان کۆچ پێکران.

بەڵام سەرەڕای پرۆسەی کۆچ پێکردنی زۆرە ملی کورد و بە تورک کردنی ئازەربایجانی رۆژئاوایی، ئامارە نافەرمییەکان ئاشکرای دەکەن کە زیاتر لە 55% دانیشتووانی ئەو پارێزگایە کوردن.

کورد سەرەڕای زۆرینەبوونی، لە سەردەمی سیستەمی پادشایی و کۆماری ئێران، لەڕووی سیاسی لەو پارێزگایە پەراوێز خراوە و تا ئێستاش زۆرینەی بەرپرسانی باڵای شارە کوردیەکان، لە نەتەوەی تورکی ئازەری دەست نیشان دەکرێن.

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، ئازەربایجان ناویکی کوردی تەعریب کراوە کە سەرەتا بەشێوەی ئاگربایگان یان ئاترپایگان (واتە شوێنی راگرتنی ئاگر)  بەکار هاتووە.

ئەو ناوەش هێمایەکە بۆ ئایینی کۆنی کوردان (ئایینی زەردەشتی) کە بوونی شوێنەواری چەندین ئاگرگە لە ناوچە جیاوازەکانی ئازەربایجان، ئەو بیرۆکەیە بەهێزتر دەکات.

دوای هتنی ئایینی ئیسلام و زاڵ بوونی دەسەڵاتی عەرەبەکان بەسەر کوردستان، ئەو ناوە تەعریب کراوە و بە تێپەربوونی کات، بەو شێوەیەی ئەوڕۆی چەسپاوە.

مەهاباد، ورمێ، بۆکان، شنۆ، سەردەشت و پیرانشار (خانێ) لە شارە بەناوبانگەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایین.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s