HPG: کۆپتێرێکی سەربازی تورکیامان خستە خوارەوە

هێزەکانی پاڕاستنی گەل HPG، رایانگەیاند گەریلاکانیان کۆپتەرێکی سەربازی سوپای تورکیایان لە ناوچەی «گم گم» خستووەتە خوارەوە.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی HPG لە راگەیەندراویکدا کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە، ئاشکرای کرد «گەریلاکانی HPG لە ناوچەی گم گمی سەر به پارێزگای موش کۆپتەرێکی سەربازی جۆری سکۆرسکیان خستووەتە خوارەوە».

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی HPG، سوپای تورکیا لە گوندەکانی له‌یله‌ک، ره‌کاسا، تانزیکی سەر بە ناوچەی گم گم زەبر لە کۆپتێرێکی جۆری سکۆرسک دەدەن و کۆپتەرەکە داوی گڕگرتن دەتەقێتەوە.

HPG راشیگەیاندووە «دوابه‌دوای چالاکییه‌که‌، کۆپته‌ره‌کانی جۆری کۆبرا به‌شێوه‌یه‌کی چڕوپڕ ناوچه‌که‌ بۆردومان ده‌کرێت. له‌گه‌ڵ‌ به‌رده‌وامکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا و بۆردومانی بەرده‌وامی کۆبراکان سێ گه‌ریلامان شه‌هید ده‌بن».

دوێنێ شەو لە ناوچەی کوێستانی کۆرهان سەر به ئاگری، هێزەکانی HPG، لە بۆسەیەکدا 10 کەس بەدیل دەگرن کە دەگوترێت هاوکاری حکومەتی تورکیایان کردووە.

لە رۆژی 23ی مانگەوە شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەنێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پاڕاستنی گەل HPG هاتووەتە ئاراوە و تا ئێستا بەدەیان کەس کوژراون و بریندار بوون.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s