زیندانییەكی سیاسیی كورد 21 ساڵە لە مافی مەرەخسی بێبەشە

كوردپا: زیندانییەكی سیاسیی كورد سەرەڕای ئەوەی كە 21 ساڵە لە زیندانەكانی ئێران دەستبەسەرە، هەتا ئێستاش لە مافی «مەرەخەسیی زیندانی» بێبەش كراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عوسمان مستەفاپوور یەكێك لە چالاكانی سیاسیی خەڵكی ورمێ‌ ساڵی 1371 بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و پاش چەندین قۆناغ دادگایی سەرەنجام بە 25 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كرا، بەڵام لەو ماوەیەدا هەموو هەوڵی خۆی و بنەماڵەكەشی بۆ ئازادیی مەرجدار، یان مەرەخسی بێ‌ ئەنجام ماوەتەوە.

یەكێك لە خزمانی نزیكی عوسمان مستەفاپوور لە وتووێژێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی كوردپا وتی: عوسمان لەو ماویەدا كەلە زیندان بووە دایك، برا، خوشك و خوشكەزای لەدەست داوە، بەڵام هیچكاتێ‌ دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەكان، تەنانەت بە شێوەی زارەكیش ئیزنیان پێنەداوە كەلە رێوڕەسمی سەرەخۆشیی خۆشەویستەكانیدا بەشدار بێت.

ناوبراو لە درێژەی وتووێژەكەیدا وتیشی: بنەماڵەی مستەفاپوور هەتا ئێستا دەیان جار هەوڵیان داوە كە رەزامەندیی داگا بۆ ئازادكرانی كاتیی ناوبراو بەدەست بێنن، لە حاڵێكدا بەپێی یاساكان كەڵك وەرگرتن لەم ئازادییە مافی هەموو زیندانییەكە كە عوسمان هێشتا لەم یاسایەش بێبەش كراوە. عوسمان مستەفاپوور ساڵی 1370 هاوڕی لەگەڵ شەش كەسی دیكە لە چالاكانی سیاسیی كورد لە ورمێ‌ دەستبەسەر كرا كە دوو كەسیان ئیعدام كران و چەند كەسیشیان حوكمی درێژخایەنی زیندانیان بۆ بڕایەوە.

عوسمان مستەفاپوور پێشتر رەنج نامەیەكی هەژێنەری لەمەڕ بارودۆخی خۆی لە ماوەی زیاتر لە 20ساڵ زیندان بڵاو كردەوە.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s