سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا داوای ئۆتۆنۆمی بۆ باکووری کوردستان دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا، پێشنیاری ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی بەرفراوان بۆ باکووری کوردستان دەکات.

مارتین شۆڵتز، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کە لە سەردانێکی فەرمیدا لە تورکیا بەسەر دەبات، لە مەراسیمێکدا کە لە زانکۆی بیلگی لە ئیستەمبۆڵ بەڕێوە چوو، جەختی لەسەر چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا کردووەتەوە.

مارتین شۆڵتز نیگەرانی یەکێتی ئەوروپا لە بەردەوامی پێشێل کردنی مافی کەمایەتیەکان لە تورکیای دەربڕی و رایگەیاند «چارەسەری پرسی کورد گرنگترین بابەت لە وتوویژەکانی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپایه».

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا به ئاماژەکردن به ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق رایگەیاند «باشترین رێگاچارە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا، دامەزراندنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کوردی بە دەسەڵاتێکی بەرفراوانی بەڕێوەبردن لە چوارچێوەی تورکیایە».

شۆڵتز رەخنەی لە بریاری دادگای تورکیا بۆ سەپاندنی سزای 10 ساڵ زیندان بۆسەر لەیلا زانا، پارلەمانتار و سیاسەتڤانی باکووری کوردستان گرت و رایگەیاند «پەرلەمانی ئەوروپا به وردی چاودێری و بەدواداچوون بۆ کەیسی لەیلا زانا دەکات».

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی داڕشتنەوەی دەستوورێکی سەردەمیانه بۆ تورکیای بە پێویست زانی و رایگەیاند «تورکیا پێویستە دەستوورێکی نوێ بەپێی یاسا و پێوەرەکانی یەکێتی ئەوروپا دابڕێژێت».

زانکۆی بیلگی بە مەبەستی پێدانی دکتۆرای فەخری به مارتین شۆڵتز ئەو مەراسیمەی رێک خستبوو.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s