كووفی عەنان: لە كوشتاری بێبەزییانەی شاری «حولە» لە سووریە حەپەسام

رادیۆ فەرانسە لەزاری كووفی عەنان نوێنەری رێكخراوی نەتەوەی یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب بۆ كاروباری سووریەوە بڵاوی كردەوە، ناوبراو لە بەرامبەر كوشتاری بیڕەحمانەی شاری «حولە» حەپەساوە.

پاش كوشتار و توندوتیژییەكانی چەند رۆژ لەمەوبەر كە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی سەر بە حكوومەتی سووریە بەدژی خەڵكی شارۆچكەی «حولە» لە پارێزگای حومس رووی دا، كۆمەڵگای جیهانی پەرچەكرداری بەربڵاویان نواند و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش بە توندی مەحكوومیان كرد.

رادیۆ فەرانسە لەم بارەوە بڵاوی كردۆتەوە، كووفی عەنان كە لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبەوە وەك نوێنەر بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریە گەڵاڵەیەكی پێشكەش كردووە، دوێنێ‌دووەمین سەفەری خۆی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دا و لە كاتی گەیشتن بەو وڵاتە رایگەیاند: لە هەمبەر كوشتارەكەی «حولە» حەپەساوە.

بەپێی بەردەوامیی كوشتار و توندوتیژییەكان لە سووریە و پابەند نەبوونی هەر دوولایەن بە رێككەوتنی ئاگربەس، شارەزایان لەو باوەڕە دان گەڵاڵەی كووفی عەنان بۆ سەقامگیریی ئاشتی خراوەتە ژێر پرسیارەوە. بە وتەی وتەبێژی كووفی عەنان، سكرتێری گشتیی پێشووی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمڕۆ و بەیانی لەگەڵ وەلید ئەلموعەلم، وەزیری دەرەوەی سووریە، ژێنەراڵ رابێرت مود، فەرماندەی چاوەدێرانی نیزامیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سووریە و سەرەنجام بەشار ئەسەد سەركۆماری سووریە، دیدار و چاوپێكەوتن ئەنجام دەدات.

4694.jpgكوشتاری شارۆچكەی حولە نیشانەی شكستی گەڵاڵەی كووفی عەنان: رۆژانی هەینی و شەممە لە شارۆچكەی «حولە» هەڵكوتوو لە پارێزگای حومس ناوەندی رووداوەكانی سووریە، 108 هاووڵاتیی بێتاوان بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە بە شێوەیەكی بێبەزەییانە كوژران كە زیاتر لە 50 كەسیان ژن و منداڵ بوون.

لەلایەكی دیكەوە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە و ئەرتشی ئازادی ئەو وڵاتە، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و گەڵاڵەی كووفی عەنان لەم بارەوە بە بەپرسیار دەزانن.

بەپێی راپۆرتی تەلەفیزیۆنی «SNN»، وتەبێژی ئەرتشی ئازادی سووریە رایگەیاندووە، بەم پێیە لەمەوبەدوا ناتوانن پابەندی گەڵاڵەكەی كووفی عەنان بن.

وتەبێژی ئەرتشی ئازادی سووریە راشیگەیاندووە، ئیدی گەڵاڵە و پێشنیار بەسە، لەمەوبەدوا هیچ رێككەوتنێكی سیاسی قبووڵ ناكەین. ئەو كوشتارەی كەلە حولە رووی دا بێگومان لە شارەكانی دیكەش بە بەرچاوی چاوەدێرانی نێودەوڵەتییەوە روو دەدات.

لێپرسراوانی ئەرتشی ئازادی سووریە لەو باوەڕە دان كە بەڵگەكان دەربڕی ئەوەن كە گەڵاڵەی كووفی عەنان شكستی هێناوە و لایەنگرانی حكوومەتیش بەردەوامن لە كوشتار و توندوتیژی.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s