له‌ پێكدادانێکی پارتيزانانی خوارووی كوردستان و هێزەکانی ئێران ئه‌فسه‌رێك كوژرا‌

له‌ئاكامی پێكدادانێك له‌نێوان پارتيزانانی خوارووی كوردستان  وهێزه‌ ئه‌منيه‌كانی ئێران، ئه‌فسه‌رێكی ئێران كوژرا‌.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئیلامەوە بە (رووداو) گەیشتووە، له‌ ئاكامی شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان پارتيزانانی خوارووی كوردستان وهێزه‌ ئه‌منيه‌كانی ئێران له‌شارۆچكه‌ی مه‌ڵكشایی سه‌ر به‌پارێزگای ئيلام، ئه‌فسه‌رێكی كۆماری ئيسلامی ئێران كوژراو چه‌ند سه‌ربازێكيش برينداربوون.

به‌پێی دوا زانياريه‌كان كاتژمێر 1ی پاش نيوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، به‌هۆی ناڕه‌زايه‌تيی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران، خۆپيشاندانێك ڕێكخراوه‌و پاشان پێكدادان له‌نێوان هاووڵاتيانی كورد وهێزه‌ ئه‌منيه‌كانی ئێران ڕوويداوه‌و به‌هۆی ئاڵۆزی بارودۆخه‌كه‌وه‌ هاووڵاتيان ناچار بوون كه‌ داوای يارمه‌تی له‌ پارتيزانانی كوردستانی خواروو بكه‌ن.

پاش ئاگادار بوونی پارتيزانه‌كانی خوارووی كوردستان له‌ ده‌ستدرێژی هێزه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هاووڵاتيانی مه‌ده‌نی، خۆيان گه‌ياندووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و پێکدادان لەنێوانیان روویداوە.

له‌ئاكامی پێكدادانه‌كه‌دا ئه‌فسه‌رێكی ئێرانی كوژراوه‌و چه‌ند سه‌ربازێكيش برينداربوون.

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ناوچه‌ی مه‌ڵەكشاهی سه‌ر به‌ پارێزگای ئيلامه‌وه‌‌ به (رووداو)ی ڕايگه‌ياند :له‌ئێستادا به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانه‌وه‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزه‌و هێزه‌كانی ئێران كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده ‌باشيه‌وه‌».

شايانی باسه‌ پارتيزانانی خوارووی كوردستان هێزكی چه‌كداری كورديه‌ كه‌ بۆناوچه‌كانی كرماشان، ئيلام، هه‌مه‌دان، لوڕستان و له‌كستان خه‌بات ده‌كات وماوه‌يه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ی گرته‌يه‌كی ڤيديۆيی دامه‌زراندنی هێزه‌كه‌يانی له‌شاخه‌كانی زاگرۆس ڕاگه‌ياند.

بەپێی سەرچاوەکانی ناوخۆیی، چەند رۆژ لەمەوبەریش لە نێو شاری ئیلام تەقە لە ئۆتۆمبیلێکی هێزە ئینتزامییەکان کرا کە هیچ زانیارییەک سەبارەت به  کوژراو و برینداربووەکان رانەگەیەندراوە.

بەڵام دوای ئەو تەقەیە هێزێکی زۆری سپای پاسداران لە ئیلام جێگیر کراون.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s