خومەینی شێرپەنجەی سەدەی بیست

بۆ ساڵیادی مردنی خومەینی

شۆڕش گوڵکار

خەڵکانی ئێران پاش خەباتێکی جەماوەری و بەردەوام و بێ پسانەوە دژی رێژیمی تۆتالیتری پاشایەتی بنەماڵەی پەهلەوی لە مانگی رێبەندانی 1979ی زایینی سەرکەوتنێکی مێژووی و کەم وێنەیان بۆ خۆیان دەستەبەرکرد،بەڵام مەخابن ئەو جەماوەرە تەنیا یەک شتیان دەزانی هەروەها یەک شتیان دەویست ئەویش لە نێوبردن و لەناوچوونی ئەو رێژیمە بوو ئیدی نەیاندەزانی پاش وی چیان بوێ هەر ئەمەش بە تاڵایەکی لە گۆڕپانی هزری و سیاسی خەڵک دروست کرد،بۆیە کۆنە مەلای بیرتەسکی جەمارانیش واتە خومەینی بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە و قواستنەوەی ئەم هەلە کە بۆی رەخسابوو ئەم بۆشایەی پڕکردەوە و خۆی کرد بە کەواسوور و رێبەری جەماوەری خەڵک و حکومەتێکی هێنا ئاراوە بە نێوی کۆماری ئیسلامی کە ئەساسەکەی لە سەر،سەرەڕۆی و تیرۆر و کوشتن و دەمارگرژی ئایینی و هتد…بوو کە ئەمەش رەنگدانەوەی تەواوی ئەو گرێمانەو کەمبوودە دەروونیانەی بوو کە لە پێناو تێرکردنی غەریزەی “تاناتووسی”خۆی دەیکرد بۆیە تێئۆری ولایەتی فەقیشی هێنائاراوە و خۆی کرد بە حاکمی موتڵەق و نوێنەری خودا لە سەر زەوی تاکوو باشتر بتوانێ تەواوی بیرۆکەکانی کردەوەیی بکاتەوە لە کۆمەڵگا،هەر ئەو بیرۆکە چەوتوو پاشکەوتوو دژە ئینسانیانەی کە کاتی خۆی پێش لە شوڕشی 1979ی زایینی لە کتێبێکدا بە نێوی کۆماری ئیسلامی کە سەبارەت بوو بە حکوومەتی ئیسلامی کۆکردبووەو کە مەخابن دواتریش بوو بە بنەماو ئەساسی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەوە بوون کە حکومەت ئامڕازی بەختەوەری و باشتربوونی باروودۆخی مرۆڤەکان نیە بەڵکوو ئامڕازێکە بۆ کردەوەیی کردنی یاساکانی ئیسلام و دەبێ ئەم کردەوەی کردنەش لە رێگای تووندووتیژی و زەختوو زۆرەوە بێتە ئاراوە و ئەگەریش هەر کەس یان گروپ و تاقمێکیش دژی ئەم بیرۆکەیە بوو دەبێ بە تەواوەتی لە نێو بچێ.کە ئەمەش نیشانە لەوە بوو کە لە فەلسەفەی فیکری خومەینیدا نەرموونیانی و میهرەبانی جێگایەکی نەبووە چوونکە مێشکی وی تەژی بوو لە هەڕەشە و گوڕەشە و تۆقاندن و لە نێو بردن.

هەر بەم پێیە خومەینی بە چەند هۆکارێک ئەم حکوومەتی ئیسلامیەی بە پێویستیەکی حەتمی و مێژووی دەزانی کە لە لاپەڕەی 11و17و19و153 کتێبەکەشی باسی لێوە دەکا،وەکوو ئەوەی کە دەڵێ: غەیرە مووسڵمانە خراپە بەد رەوشتەکان بوونەتە هۆی ئەوەی کە ئیسلام لە گۆڕەپانی کردەوەیی بڕواتە دەر چوونکە زانیوویانە کە ئیسلام قازانج و بەرژەوەندی وان لە مەترسی دەخا بۆیە دژی ئیسلام پڕووپاگەندەیان کردووەو گوتوویانە کە ئیسلام ئاینێکی گشتی نیە و ئایینی ژیان نییە چوونکە بۆ کۆمەڵگا یاساو رێسای نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەنووکە لە ژێر سێبەری یاساو رێساکانی حکومەتی ئیسلامی خومەینی،وڵاتی ئێران پلەی یەکەمی هەیە لە جیهاندا لە بواری سەرکوتی هەر جۆرە دەنگێکی ناڕازی و لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی خۆی و ئەزیەتوو ئازاری ژنان و فەقر و بێکاری و هتد..

یان لە جێگایەکی دیکەی کتێبەکەیدا دەڵێ: بڕێک خەڵکی کۆمەڵگای خۆشمان لە بەرانبەر بیانیەکاندا رۆحیەی خۆیانیان لە دەستداوەو وادەزانن کە رێگای پێشکەوتنی ئەوەیە کە بیرووباوڕ و ئایینەکەیان وەلا بنێن چوونکە ئەوان پێیان وایە بەو جورە رۆیشتوونە بۆ گۆی مانگ بۆیە ئیدی دەبێ ئەمان یاساکانی خۆیان وەلابنێن!!!..ئیدی نازانن کە بۆ دەوڵەمەندبوون و رۆیشتن بۆ، بۆشایی ئاسمان و مانگ پێویستە ئایینی ئیسلامت هەبێ.

هەروەها خومەینی یاسای دادوەری جڤاکیشی کە ئاکامی ساڵهای ساڵ ئەزموونی مافناسانەیە بۆ هاتنە ئارای کۆمەڵگایەکی مرۆڤ تەوەر و دادپەروەر بە تەواوەتی وەلاینا چوونکە دەیگووت هی بێگانەکانەو بە کار خەڵکی ئێمە نایەت و بەس کاتیان بە فیڕۆ دەدات،ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەنووکە بە هۆی یاساکانی بە ناو دادوەری کۆماری سەرەڕۆی ئیسلامی تەواویی خەڵکی هەر بەرەبەیان تا ئێوارە بە دوی کێشەکانیان لە دادگاکاندان کەچی جەندین ساڵیشی بەسەر دادێ بەڵام هەر وەکوو خۆی دەمێنێتەوە هیچی چارەسەر نابێ.

یان ئەو قسە فەرمی و بەناوبانگەی کە بۆ مێژوو ماوەتەوە کە گوتی: ئێمە هەڵەیەکی مەزنمان کرد کە بە شێوەیەکی شۆڕشگێڕانە “ئنقلابی” هەڵسووکەوتمان نەکرد و دەرفەتماندا بەو تاقموو چینە گەندەڵە،چوونکە دەوڵەتی ئنقلابی و ئەرتەشی ئنقلابی و پاسدارانی ئنقلابی هیچیان ئینقلابی هەڵسووکەوتیان نەکرد و ئینقلابیش نەبوون چوونکە ئەگەر ئێمە هەر لە سەرەتاوە کە ئەم رێژیمە گەندەڵە شاهەنشایەمان تێکشکاند و ئەم بەنداوە مەزنە گەندەڵەمان وێران کرد، ئینجا بە شێوەی ئینقلابی هەڵسووکەوتمان کردبا و پێنووسی تەواوی رۆژنامەوانان بشکانایتوو و تەواوی گۆڤار و رۆژنامە گەندەڵەکانمان دابخستاێتوو بەڕێوەبەرانیانمان دادگای کردباێ و حیزب و رێکخراوە گەندەڵەکان قەدەغە کردباێ و سەرۆکەکانیانمان سزا بداێ پەتی سێدارەکان لە گۆڕەپانی گەورەی باژێرەکان هەڵواسیباێ و گەندەڵانمان یەکەسەر درەۆ کردباێ،هەنووکە ئەم کێشانە دروست نەدەبوو.ئێمە ناترسین لە وەی کە لە رۆژنامەکانی رابردوو یان لە رۆژنامەکانی دەرەوەی وڵات شتمان لە سەر بنووسن بۆیە ئێمە نامانەوێ جوانی و قەشەنگی لە ئێران و لە ئیسلام و لە دەرەوەی وڵات پەیدا بکەین،بەڵکوو دەمانەوێ بە فەرمانی خودا هەڵسووکەوت بکەین و دەیشی کەین.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s