رۆژى دووشەممە رێکەوتى 15 / 3 / 1391 شاندێکى یەکیەتیى لاوانى دیموکراتى لە کوردستانى عێراق بە سەرپەرەستى بەرێزان
سامان قەرەچوغى سکرتێرى رێکخراو ، هەژار شەوقى ئەندامى مەکتەبى سکرتاریەت ، دارا قەرەنى ئەندامى مەکتەبى سکرتاریەت ، رابەر کەریم ئەندامى مەکتەبى پەیوەندییەکانى ناوەند، سەردانى یەکیەتیى لاوانى دێموکراتى کوردستانى ئێرانیان لە هەولێر کرد و لە لایەن هاورێیان فوئاد خاکى بێیگى سکرتێرى گشتى ، ئەمین ئیبراهیمى بەرپرسى پەیوەندییەکانى هەولێر، کەیوان رادفەر بەرپرسى بەشى تەشکیلات لە هەولێر و ئالان بەهار مەست بەرپرسى کۆمیتەى هەولێرى یەکیەتیى لاوان پێشوازییان لێکرا .
سەرەتا شاندى مێوان باسێکیان لە سەر چوونییەتى کاروبارى کۆنگرەکەیان پێشکەش و هەروەها سپاسى یەکیەتیى لاوانى دێموکراتى کوردستانى ئێرانیان کرد بۆ هاوکارى کردنیان لە و پێوەندییەدا.
دواتر بەرێز فواد خاکى بێیگى وێراى پیرۆزبایى لە هاورێیان بە بۆنەى کۆتای هاتنى کۆنگرە و دەست بە کار بوونى ستافى تازەى بەرێوەبەرى ئەو رێکخراوەیە، پێداگرى لە سەر بوونى پێوەندى دوولایەنە و کارى هاوبەش لە راستاى بەرژەوەندى لاوانى کورد کرد .
دواتر هەردوو لا لە سەر کۆمەڵێک بابەتى تر ئاڵوگۆرى بیرو رایان کرد و خۆشحاڵى خۆیان لە هەمبەر پێوەندییەکانیان دەربڕى.