نوێنەری ئێران لە نەجەف فەتوا لەدژی متمانە سەندنەوە لە مالیکی دەدات

ئایەتوڵڵایەکی ئێرانی لە شاری نەجەف، بەدژی هەوڵەکان بۆ سەندنەوەی متمانە لە نوری مالیکی، فەتوایەک دەدەکات.

ئایەتوڵڵا شێخ محه‌مه‌د مه‌هدی ئاسفی، کە دەگوترێت نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی، رێبەری ئێران لە نەجەفە، لە فەتوایەکدا دژایەتی خۆی بۆ متمانە سەندن لە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیری عێراق رادەگەیەنێ.

ئاسفی لەو فەتوایەدا رادەگەیەنێت «حکومەتی ئێستای عێراق بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوون و خوێنی گەلی عێراقە و هەوڵدان بۆ لاوازکردنی ئەو حکومەتە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان بەفیڕۆدانی خوێن و هەوڵەکانی گەلی عێراقە».

ئایەتوڵڵا ئاسفی لە بەشێکی دیکەی فەتواکەیدا دەڵێت «دروست (جایز) نییە بەشداری لە هەر پڕۆژەیەکی سیاسیدا بکرێت که حکومەت لاواز بکات و لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بۆ خزمەتکردن به خەڵک دووری بخاتەوە».

ئاسفی لە کۆتایی فەتواکەیدا رادەگەیەنێت «داوا لە کۆمەڵانی خەڵک دەکەم پشتگیری لە حکومەتە هەڵبژێردراوەکەی خۆیان بکەن کە بانگهێشتی هەموو لایەنەکان دەکەم بۆ گفتوگۆکردن لە چوارچێوەی دەستووردا بگەڕێنەوە».

ئایەتوڵڵا شێخ محه‌مه‌د مه‌هدی ئاسفی کوڕی ئایەتوڵڵا شێخ محەمەد عەلی بروجێردییە و لە شاگردانی ئایەتوڵڵا خومەینی رێبەری شۆرشی ئیسلامی ئێران بووە.

ئاسفی ئێستاکە ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دەعوەیە و لە شاری نەجەف دادەنیشێت.

ئایەتوڵڵا ئاسفی لە لایەن ئێرانەوە به ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی جیهانی ئەهلی بەیت هەڵبژێردراوە.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s