گرۆیی‌ 99

گرۆیی‌ 99

وه‌رگێران: جه‌لال كێشوه‌ردووست

پاشایه‌ك حكوومه‌تی‌ به‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا ده‌كرد‌و، هێشتا له‌ژیانی‌ خۆی‌ ناڕازی‌ بوو.به‌ڵام خۆیشی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ نه‌ده‌زانی‌.

رۆژێك پاشا له‌نێو كۆشك دا پیاسه‌ی‌ ده‌كرد.كاتێ‌ كه‌ له‌ ته‌نیشت ئاشپه‌زخانه‌وه‌ تێده‌په‌ڕی‌، ده‌نگی‌ گۆرانیێه‌كی‌ بیست.

به‌دوای‌ ده‌نگدا، پاشا له‌ نه‌كاو ئاشپه‌زێكی‌ دیت كه‌ له‌ روخساریدا رووناكی‌ به‌خته‌وه‌ری‌‌و شادی‌ به‌دی‌ ده‌كرا.

پاشا به‌وه‌ گه‌لێك سه‌رسام بوو و پرسیاری‌ له‌ ئاشپه‌ز كرد: بۆ هێنده‌ شادی‌؟ ئاشپه‌ز وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌: قوربان من ته‌نیا ئاشپه‌زێكم، هه‌وڵ ده‌ده‌م تاكوو خێزان‌و منداڵه‌كه‌م شاد بكه‌م، ئێمه‌ خانوویه‌كی‌ حه‌سیرییمان دروست كردوه‌‌و به‌راده‌ی‌ پێویست جلوبه‌رگ‌و خۆراكمان هه‌یه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ من رازی‌‌و كه‌یف خۆشم.

پاش بیستنی‌ وته‌كانی‌ ئاشپه‌ز، پاشا له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاوێژیی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كرد, سه‌رۆك وه‌زیران به‌ پاشای‌ گوت: قوربان، ئه‌م ئاشپه‌زه‌ هێشتا ئه‌ندامی‌ گرۆیی‌ 99 نیه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌ندی‌ به‌م گرۆیه‌وه‌ نه‌گرت، نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوێكی‌ گه‌شبینه‌. پاشا به‌سه‌رسووڕمانه‌وه‌ پرسی‌: گرۆیی‌ 99 چیه‌؟ سه‌رۆك وه‌زیر وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ‌ بزانی‌ گرۆیی‌ 99چیه‌، ده‌بێ‌ كارێك بكه‌ی‌، ده‌بێ‌ كیسه‌یه‌ك به‌ 99 سكه‌ی‌ ئاڵتوون له‌به‌ر ده‌ركه‌ی‌ ماڵی‌ ئاشپه‌ز دابنێی‌، ئه‌وكات به‌خێرایی‌ ده‌زانی‌ كه‌ گرۆیی‌ 99 چیه‌.

پاشا به‌ پێی‌ وته‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیر بڕیاری‌دا كیسه‌یه‌ك به‌99سكه‌ی‌ ئاڵتوون له‌به‌ر ده‌ركه‌ی‌ ماڵی‌ ئاشپه‌ز دابنێن.

ئاشپه‌ز پاش ته‌واوبوونی‌ كاره‌كانی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ‌و له‌به‌ر ده‌ركه‌دا كیسه‌یه‌كی‌ دیت به‌سه‌رسووڕمانه‌وه‌ كیسه‌كه‌ی‌ برد بۆ دیوه‌كه‌ی‌‌و سه‌ره‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌. به‌ دیتنی‌ سكه‌ ئاڵتوونییه‌كان سه‌ره‌تا حه‌پسا‌و پاشان له‌ خۆشیان ده‌ستی‌ به‌ هات‌وهاواركرد.

ئاشپه‌ز سكه‌ ئاڵتوونییه‌كانی‌ له‌سه‌ر میزه‌كه‌ دانا‌و ده‌ستی‌ به‌ ژماردنیان كرد. 99سكه‌یه‌؟ ئاشپه‌ز وابیر ده‌كرده‌وه‌ ره‌نگه‌ له‌ ژماردندا هه‌ڵه‌ی كردبێ‌. چه‌ندین جار ئاڵتوونه‌كانی‌ ژمارد. به‌ڵام به‌راستی‌ 99 سكه‌ بوو. سه‌ری‌ سووڕما كه‌ بۆچی‌ ته‌نیا 99 سكه‌یه‌‌و 100 سكه‌ نیه‌.

بیری‌ ده‌كرده‌وه‌ ئاخۆ سكه‌كه‌ی‌ دیكه‌ له‌كوێیه‌؟ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ سكه‌كه‌ ده‌ستی‌ به‌گه‌ڕان كرد. دیوه‌كانی‌ هه‌تا حه‌وشه‌ی‌ ژێر‌وژووركرد.

به‌ڵام هیلاك‌و ماندوو ‌و بێ‌ هیوا كۆتایی‌ به‌و كاره‌ش هێنا. ئاشپه‌ز گه‌لێك خه‌مبار بوو ‌و بڕیاری‌دا كه‌ له‌ سبه‌ی‌ڕا هه‌وڵی‌ زیاتر بدا تاكوو سكه‌یه‌كی‌ ئاڵتوونی‌ دیكه‌ به‌ده‌ست بێنێ‌‌و به‌خێرایی‌ سامانه‌كه‌ی‌ بگه‌یه‌نێته‌ سه‌دسكه‌ی‌ ئاڵتوونی‌.

ئه‌و شه‌وه‌ تا درنگانێك كاری‌ كرد. به‌‌و هۆیه‌وه‌ سپێده‌ی‌ رۆژی‌ دواتر درنگتر له‌خه‌و هه‌ستا‌و ده‌ستی‌ به‌ هات‌وهاوار كرد‌و ماڵ‌و مناڵی‌ دایه‌ به‌ر ره‌خنه‌ كه‌ بۆ زووتر به‌ خه‌به‌ریان نه‌هیناوه‌. ئاشپه‌ز ئیدی‌ وه‌كوو پێشوو كه‌یفی‌ ساز نه‌بوو ‌و گۆرانیشی‌ نه‌ده‌گوت.

پاشا نه‌یده‌زانی‌ كه‌ بۆ ئه‌م كیسه‌ ئاوا به‌ڵایه‌كی‌ به‌سه‌ر ئاشپه‌زدا هێناوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران پرسی‌.

سه‌رۆك وه‌زیر وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌: قوربان، ئێستاكه‌ ئه‌م ئاشپه‌زه‌ به‌ فه‌رمی‌ بۆته‌ ئه‌ندامی‌ گرۆیی‌ 99، ئه‌ندامانی‌ گرۆیی‌ 99 كه‌سانێكی‌ له‌و چه‌شنه‌ن، ئه‌وان زۆریان هه‌یه‌ به‌ڵام رازی‌ نین، هه‌تا دوا هه‌ناسه‌یان كار ده‌كه‌ن به‌ڵكوو زیاتر به‌ده‌ست بێنن، ده‌یانه‌وێ‌ به‌ خێرایی‌ ببنه‌ خاوه‌نی‌ یه‌ك سه‌دسكه‌ی‌ ئاڵتوونی‌ ئه‌وه‌یه‌ هۆی‌ سه‌ره‌كی‌ نیگه‌رانی‌‌و خه‌مباریان.

ئه‌وان به‌ سانایی‌ شادی‌‌و ره‌زایه‌تی‌ خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و به‌ ئه‌ندامی‌ گرۆیی‌ 99 ناودێر ده‌كرێن.

ژێده‌ر:

مجله‌ تعطیلات سبز ـ ژماره‌ 35- خردادی‌ 88

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s