له‌ وان ژیان راوه‌ستا

دوای ده‌ستگیركردنی 14 شاره‌دار، به‌رپرسی شار و ناوچه‌كانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP له‌ شاری وان كاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زایی توندی لێكه‌وته‌وه‌.

کارمەندانی شارەوانی وان و گروپەکانی پاککەرەوە بەهۆی دەسگیرکردنی به‌كر قایا، سه‌رۆكی شاره‌وانی وان و ژمارەیەک کەسایەتی کورد، مانگرتنێکی گشتیان بەڕێوە برد و کار و خزمەتگوزارییەکان لەو شارە راوەستاون.

لە هەمانکاتدا رۆژانە لەبەردەم شارەوانی وان دانیشتنی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەچێت و خەڵک بە گوتنەوەی دروشم، خوازیاری ئازادکردنی سەرۆک شارەوانی وان و 13 بەرپرسە کوردەکەن.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منیه‌ت (پۆلیسی مه‌ده‌نی) له‌ باکووری کوردستان له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی KCK، ئۆپێراسیۆنێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی سیاسه‌تمه‌داران و شاره‌داره‌كانی BDP ئه‌نجامدا.

لەو ئۆپێراسیۆنەدا به‌كر قایا، سه‌رۆكی شاره‌وانی وان، نه‌زاهه‌ت ئه‌رگونه‌ش، سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆستانجی، عیزه‌ت چه‌لیك، سه‌رۆكی شاره‌وانی موڕادیه‌، موراد دورماز، سەرۆک شارەوانی قەلقەلی، هەجەر سالۆهام، سەرۆک شارەوانی ئەلباک، عەبدولکەریم سایان، سەرۆک شارەوانی ئاتەمیر، میهره‌بان شا، سه‌رۆكی BDP له‌ وان و جونه‌ید جانیش، سه‌رۆكی پێشووی BDP و چەندین کەسی دی ده‌ستگیركران.

ده‌ستگیركراوەکان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منیه‌تی وان كران و لەوێ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا، ئه‌مه‌ش له‌ناو ئه‌و شاره‌ كاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه،‌ 6 شاره‌دار و به‌رپرسی  BDP ره‌وانه‌ی زیندانی تیپی M له‌ گه‌ڕه‌كی ئیسكه‌له‌ی وان كران، به‌ڵام عیزه‌ت چه‌لیك سه‌رۆكی شاره‌وانی موڕادیه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی ئازاد كرا.

بڕیاری زیندانیكردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌كانی به‌رفراوان كرد و هه‌موو ده‌زگا و بازاڕه‌كانی شاری وانی گرته‌وه‌.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s