لە ئێران 30%ی لاوانی تەمەن 17 هەتا 30 ساڵ بێكارن

كارناسێكی ئابووری رایگەیاند، لە ئێران بەهۆی رەچاوكردنی سیاسەتی هەڵەی ئابووری، نرخی چوونەسەری گەشەی ئابووری دیسان دابەزیوە و 30%ی لاوانی تەمەن 17 هەتا 30 ساڵ بێكارن.
دوكتور مەحموود جامساز لە لێدوانێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی كاری ئێران، (ئیلنا) ئاماری دەوڵەتی، واتە رەخساندنی یەك میلیۆن و 600 هەزار پیشە لە ماوەی یەك ساڵی رابردووی بە ناتەبا لەگەڵ نرخی گەشەی ئابووری لە قەڵەم دا و وتی: «نرخی گەشەی ئابووریی 1% نەتەنیا لە بواری ئابوورییەوە، نرخی بێكاری كەم نەبۆتەوە، بەڵكوو زیادیش بووە، چونكە بەپێی پێوەرە ئابوورییەكان دەبێ‌نرخی گەشەی ئابووری بگاتە 8%، ئەوكات دەرەتانی هەلی كار دەڕەخسێت».

ئەو كارناسە ئابووریە گەردانكردنی باو لە سیستمی بانكیی بە هۆكاری هەڵەی سیاسەتی رەخساندنی هەلی كاری دەوڵەت راگەیاند و وتی: «ئێستا متمانەكان گرینگ نین و زۆربەی بانكەكانیش لەراستای گرێبەستی هاوبەش و گرووپیدا چالاكی دەكەن و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە زیاتر لە رابردوو نرخی بێكاری لە ئێران پەرە بستێنێ‌».

جامساز، بە ئاماژە بەوەی كە لە نێوان هەر پێنج بنەماڵە، سێ‌بنەماڵە بێكاری تێدایە، رایگەیاند: » لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا بەهۆی نەبوونی نەدانی یارانەكان، زۆرێك لە كەرتەكانی كار و ناوەندەكانی وەبەرهێنان كۆمەڵێكی بەرچاو لە كرێكارانیان لە كار دەركردووە و رەوتی گەشەی هەلی كار بە ئاراستەی نەرێنیدا رۆیشتووە. كە وایە دەوڵەت ناتوانێ‌ئیدیعای رەخساندنی یەك میلیۆن و 600 هەزار دەرفەتی كاری رەخساندبێت».

چوونە سەری رۆژ لە دوای رۆژی نرخی بێكاری لە ئێران كاتێك دایە كە نرخی شتۆمەك، خۆراك و پێداویستییە سەرتاییەكانی خەڵك لە بەرەبەری جێبەجێ‌كردنی قۆناغی دووەمی ئامانجدار كردنی یارانەكاندا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە و ژیانی خەڵك بە دژواری بەڕێوە دەچێت.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s