چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى دوو نووسه‌رى كورد قه‌ده‌خه‌ ده‌كرێن

چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌و مۆڵه‌ت پێدان بۆ چاپكردنى به‌رهه‌مى دوو نووسه‌رى كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان قه‌ده‌خه‌ ده‌كرێت
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى فەرهەنگ و رێنوێنی (ئیرشاد)ی ئیسلامی ئێران بڕیاریانداوه‌ مۆڵه‌تى چاپكردن نه‌درێته‌ به‌رهه‌مه‌كانى هه‌ردوو نووسه‌رى كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان جه‌لال مه‌لكشا و ئه‌حمه‌د نه‌زه‌رى.
هه‌ردوو نوسه‌رى کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان  (جه‌لال مه‌لکشا) و (ئه‌حمه‌د نه‌زه‌رى) به‌ هۆى بیرو بۆچوونه‌کانییانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی  فەرهەنگ و رێنوێنی (ئیرشاد)ی ئیسلامی ئێران له‌ شارى سنه‌ قه‌ده‌خه‌ی چاپکرد‌ن و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ به‌رهه‌مێکی رۆشنبیرییان خراوه‌ته‌ سه‌ر.
جه‌لال مه‌لکشا، یه‌‌کێکه‌ له‌و شاعیرانه‌ى  چه‌ندین ساڵه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى  فەرهەنگ و رێنوێنی (ئیرشاد)ی ئیسلامی ئێران له‌ شارى سنه‌ هه‌موو جۆره‌ چالاكییه‌ى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى لێ قه‌ده‌خه‌ كراوه‌.
جەلال مەلەکشا لە ساڵی 1951 لە گوندی مەلەکشای شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.
ناوبراو بەهۆی بەشداری لە خەباتی رزاگاریخوازی نەتەوەی کورد وبەرهەمە نەتەوەییەکانی، پێش و دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران رەوانەی گرتووخانەکان کراوە.
دوو شێعری «هەتا لوتکە چەندی ماوە» و «داستانی دارە پیرە»  لە شێعرە بەناوبانگەکانی جەلال مەلەکشان کە لە کتێبی «زڕەی زنجیری وشە دیلەکان» چاپ کراوە.
ئەو دوو شێعرە تا ئێستا بۆسەر 10 زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون.
Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s