به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران، کۆڵبه‌رێک بریندار بوو

به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران له‌ کاروانێكی کۆڵبه‌ران و کاسبکاران، هاووڵاتییه‌ک بریندار بوو.


به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، شه‌وی ١٩ له‌سه‌ر ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کاروانێكى خه‌ڵکی گوندی «ئه‌نبێ»ی سه‌ربه‌ ته‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ له‌ شوێنێک به‌ناوی «قه‌ره‌غان»، که‌وتنه‌ نێو بۆسه‌ی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و له‌ ئاکامی ده‌سڕێژیی ئه‌و هێزانه‌دا که‌سێک به‌ناوی «په‌رویز عیسامه‌داری»، کوڕی «شێر عه‌لی» بریندار بوو.

به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ په‌رویز به‌ برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تورکیه‌ کراوه‌ و هه‌تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ک له‌ چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.

له‌ ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی ١٠ هاووڵاتی له‌سه‌ر سنووره‌کان بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ زۆربه‌یان به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ژماره‌یه‌کیشیان به‌ هۆی ره‌ق بوونه‌وه‌ له‌ سه‌رما گیانیان له‌ده‌ست داوه.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s