تاڵه‌بانی‌: به‌هۆی‌ رێژه‌ی‌ یاسایییه‌وه‌ نامه‌ی‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌مالكی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مان نه‌كراوه‌

لەراگەیەنراوێكدا نوسینگەی‌ سەرۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ رێژه‌ی‌ یاساییییه‌وه‌ ئیمزای‌ پەرلەمانتاران بۆ سەندنەوەی‌ متمانە لەنوری‌ مالكی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران نه‌كراوه‌

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا نوسینگەی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سەرۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرۆك كۆمار بەڵینی بەژمارەیەك سەركردەی كوتلە سیاسییەكاندا كە ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەرزبكاتەوە كە داوای سەندنەوەی‌ متمانەیان له‌سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكرد، ئەوه‌ش دوای ئەوەی‌ دڵنیایی‌ لەدروستی ئیمزاكان‌و تەواوبوونی نیسابی یاسایی دەكرێتەوە.

چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌ نه‌یاره‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ بریتین له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی – زیاتر له‌كه‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانیدا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت – له‌گه‌ڵ لیستی‌ عێراقیه‌‌و ره‌وتی سه‌در، سێ كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌میكانیزمێكی گونجاو بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالكی.

تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت، ئه‌و كۆمیته‌یه‌ كه‌ رایسپاردرا بۆ وردبینیی‌ ئیمزای‌ 160پارله‌مانتاری‌ ئیتلافی عێراقیه‌و هاوپه‌یمانی‌ كوردستان‌و كوتله‌ی‌ ئه‌حرارو ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتاری‌ سه‌ربه‌خۆ، دواتر لیستی‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستانیشی خرایه‌ سه‌ر، پاشان 11پارله‌مانتار كه‌ پێشتر ئیمزایان كردبو، به‌نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماریان راگه‌یاند كه‌ پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن به‌ئیمزاكانیان دوو پارله‌مانتاری‌ تریش ئیمزاكردنه‌كه‌یان هه‌ڵپه‌سارد.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه‌ به‌هۆی‌ ته‌واو نه‌بونی‌ رێژه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ (نیساب)‌ نامه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌قه‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌، به‌رز ناكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ به‌ڕێزو لای‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌.

راگرتنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌نوری‌ مالكی‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كانی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌چاوه‌روانی‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا بوون تا متمانه‌ له‌حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالكی‌ بسه‌ندرێته‌وه‌و كه‌سێكی‌ دیكه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان بكرێت.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s