دوو لاوی خەڵكی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كران

 لە رۆژانی رابردوودا دوو لاوی خەڵكی مەریوان لە كاتی گەڕانەوە لە هەرێمی كوردستان لە سەرسنوور بەدەستی هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامی دەستبەسەر كران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وریا فەرەجی تەمەن 25 ساڵ كوڕی عەبدوڵڵا و پشتیوان ئەفسەری تەمەن 25 ساڵ كوڕی زۆراب خەڵكی مەریوان رۆژی هەینی رێكەوتی 19ی جۆزەردان لە سنووری «پیران» لە كاتی گەڕانەوە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كراون.

هەواڵنێری كوردپا لەزاری كەسانی ئاگادار لەو رووداوەوە بڵاوی كردۆتەوە، یەك لەو لاوە گیراوانە بەناوی وریا فەرەجی لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كرێكاری بووە و پشتیوان ئەفسەری یەكێك لە هاوڕێیانی كە هاتووە بە شوینیدا كە پێكەوە بۆ شاری مەریوان بگەڕێنەوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە لەسەر سنوور دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێكی نادیار كراون.

كەسانی نزیكی وریا فەرەجی بە هەواڵنێری كوردپایان راگەیاندووە، كە هێزە ئیتلاعاتییەكان ماوەیەك بووە بەتەمای دەستبەسەر كردنی بوون و تەنانەت پێَشتر بەدوای ناوبراودا ماڵیشیان پشكنی بوو.

هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆكاری گیران و شوێنی بەندكرانی ئەو دوو لاوە كوردە زانیارییەك لەبەردەستدا نیە.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s