عێراقیه‌: مالکی و ئێران هەڕەشەیان لەو پەرلەمانتارانە کردووە کە ئیمزاكه‌یانكردوه‌

وتەبێژی لیستی عراقیە، رایده‌گه‌یه‌نێت، مالکی و ئێران هەڕەشەیان لەو پەرلەمانتارانە کردووە کە واژۆیان لە سەر سەندنەوەی متمانە لە نووری مالکی کردووە.

حەیدەر مەلا وتەبێژی لیستی عراقیە بە سوومه‌ریە نیووزی راگه‌یاندوه‌ کە ١٦٠ پارلەمانتاری دژ بە دیکتاتۆری  کۆبوونەوەیه‌ک پێکدەهێنن بۆ پێداگری لە سەر سەندنەوەی متمانە لە حکوومەتەکەی نووری مالکی.
مه‌لا وتیشی‌ “هێشتا سەرۆک کۆمار روونی نەکردووەتەوە کە ئیمزاکان گەیشتوونەتە ئەو رادەیەی پێویست بۆ سەندنەوەی متمانە لە نووری مالکی”.
هاوكات مه‌لا ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێران و مالکی هەڕەشە لەو په‌رلەمانتارانه‌ بکەن بۆ كشانه‌وه‌ی‌ ئیمزاكنیان

لیستی عراقیە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی لە کاردانەوەیه‌ک بەرانبەر بە راگەیاندراوەکەی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عراق لە سەر ئەوەی کە واژۆکان بۆ سەندنەوەی متمانە لە نووری مالکی نەگەیشتووەتە رادەی پێویست، رایگەیاند کە نووری مالکی و ئێران هەڕەشەیان لەو پەرلەمانتارانە کردووە کە واژۆیان لە سەر سەندنەوەی متمانە لە نووری مالکی کردووە، هەروەها رادەگەینن کە ١٦٠ پەرلەمانتار ئامادەن کۆ ببنەوە و ئیمزاکانیان لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر تەسلیم بکەنەوە، هەر بۆیە داوا دەکات کە سەرۆک کۆمار هەستێت بە ئەنجامدانی بەرپرسیارەتیەکانی خۆی و داخوازیەکانی گەل جێبەجێ بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیه‌کدا رایگەیاند بە هۆی ئەوە کە ١١ پارلەمانتار لە ئیمزاکانیان پاشەکشەیان کردووە و دوو پارلەمانتاریش ئیمزاکانیان هەڵپەساردووە، هەروەها داوا دەکات کە پێشنیارەکانی بۆ کۆبوونەوەی نیشتیمانی بەر چاو بگرن بۆ کەم کردنەوەی بارگرژیەکان.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s