کوردێک ده‌بێته‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا

سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا جارێکی دیکه‌ له‌ شاری ئیسته‌نبۆل کۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشمانی سوری ده‌ستنیشان بکه‌ن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بورهان غلیون له‌ 17ی مانگی رابردوو ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردوە که‌ ئێستا به‌هێزترین کاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ که‌سێکی کورده‌ به‌ناوی عه‌بدولباست سه‌یدا که‌ کورده‌و ئێستا له‌ سوید نیشته‌جێیه
‌.
به‌سمه‌ کودمانی، وته‌بێژی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری رایگه‌یاند پێویسته‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ هه‌ڵده‌بژێررێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی ئه‌نجومه‌ن که‌سێک بێت بێ لایه‌نانه‌ کار بکات و نوێنه‌رایه‌تی پێکهاته‌کانی ئه‌نجومه‌ن بکات که‌ له‌ ئیسلامی و لیبه‌رال و نیشتمانیی پێکهاتوونه

ناوبراو وتیشی ئێستا بیرۆکه‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌وری بێت واتا هه‌ر سێ مانگ جارێک یه‌کێک بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستنیشان بکرێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ ته‌نیا ئه‌و پۆست وه‌رگرێت.

عه‌بدولباست سه‌یدا، له‌دایکبووی ساڵی ١٩٥٦ له‌ شاری ئامودای سوریایه‌و ئێستا له‌ سوید نیشته‌جێیه‌ و وه‌ک که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ندامه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی به‌شی مافه‌کانی مرۆڤه‌ له‌و ئه‌نجومه‌نه‌

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s