ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌ دانی ٥ هاووڵاتیی عه‌ره‌بى ئێرانی

 5 زیندانيی سیاسیی عه‌ره‌بی ئێرانی که‌له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی رابردوو ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون و ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌ دانیيان هه‌يه، بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی «ملی ــ مذهبی»، ٥ زیندانی سیاسیی عه‌ره‌ب به‌ ناوه‌کانی عه‌بدولڕه‌حمان حه‌یده‌ری، ته‌ها حه‌یده‌ری، جه‌مشید حه‌یده‌ری، مه‌نسوور حه‌یده‌ری و ئه‌میر مه‌عاوی، له‌ شاری ئه‌هواز ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌ دانیان له‌ ئارا دایه.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، گاردی هێزی تایبه‌ت چووه‌ته‌ نێو به‌ندی گشتیی زیندانی کاروون و ئه‌و پێنج زیندانییه‌ی له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی حوکمه‌که‌یان راگواستووه.

ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ی عه‌ره‌بی ئێرانی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی رابردوو له‌ شارۆچکه‌ی «مه‌لاشییه‌» له‌ رۆژئاوای شاری ئه‌هوازی ده‌سبه‌سه‌ر کران.

پێشتر هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان هه‌واڵی له‌ سێداره‌دانی ئه‌و ٥ هاووڵاتییه‌یان به‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی راگه‌یاندبوو و له‌ رۆژی رابردووه‌وه‌ هه‌تا ئێستا که‌له‌ به‌ندی گشتی زیندان راگوێزراون، هیچ زانیارییه‌ک له‌ چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.

تۆمه‌تی ئه‌م ٥ هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌، تیرۆری رایه‌دارێکی ئه‌منیه‌تی و بریندار کردنی مه‌ئموورێکی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌ که‌ ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ له‌ شاری ئه‌هواز و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م تۆمه‌تاته‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.

هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب له‌ پارێزگای خووزستان، له‌ درێژه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌هه‌‌مبه‌ر هه‌ڵاواردنی به‌ربڵاوی میللی و نه‌ته‌وه‌یی و بێ‌به‌ش کران له مافی شارۆمه‌ندی، چه‌ندین جار کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، که‌ له‌گه‌ڵ تێکهه‌ڵچوونی توندی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌ره‌وڕو بوون. 

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s