ژیانی کرێکارانی ئێران له ٢ ساڵی رابردوودا، پاش به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، تووشی قه‌یران بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، غوڵامڕه‌زا خادمیزاده، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی کرێکاران، گوتوویه‌تی: زیاد بوونی نرخی نان، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر دژوار بوونی ژیانی کرێکارانی و بنه‌ماڵه‌کانیان له ئیران‌دا هه‌یه.
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی کرێکاران گوتی: زیاد بوونی له سه‌دا ١٨ی مووچه‌ی کرێکاران، زیاد بوونی نرخی ٣٠%یی نان قه‌ره‌بوو ناکاته‌وه.
ناوبراو پڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش که له‌م ٢ ساڵه‌ی دواییدا پاش به‌ڕێوه‌چوونی یاسای یارانه‌کان، ژیانی زۆربه‌ی کرێکارانی ئێران تووشی قه‌یران بووه و ئه‌م چینه‌ی کۆمه‌ڵگا توانای گه‌شه‌ی ژیانیان به‌هۆی زیاد بوونی له راده‌به‌ده‌ری نرخه‌کان نییه.
ئه‌و چالاکه کرێکارییه زیاد بوونی نرخی ١٨%یی مووچه‌ی کرێکارانی به نایاسایی وه‌سف کرد و گوتی: له سه‌دا ٤٣ی کرێکارانی ئێران له زیاد بوونی ئه‌و ١٨%ی مووچه‌ش بێ به‌شن.
ناوبراو سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی رێژیمی ئێرانی، به‌تایبه‌ت له بواری ئابووری به هۆکاری له‌ده‌ست دانی کونترۆڵی نرخهلان له قه‌ڵه‌م دا.