بەرپرسانی زیندان بۆ کەبودوەند: گرنگی بە مانگرتنت نادەین تەنانەت ئەگەر بشمریت

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و بنەماڵەی کەبودوەند بۆ پاڵپشتی کردن لە سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان مان لە خواردن دەگرن.

پەریناز حەسەنی، هاوژینی محەممەد سەدیق کەبودوەند کە لە کاتی پەیوەندی (رووداو) لە نەخۆشخانەیەکی شاری تاران چاودێری کوڕە نەخۆشەکەی دەکرد، بە دەنگیێکی لاواز و هەناسە ساردیەوە گوتی «نازانم خەم لە کوڕەکەمان بخۆم یان نیگەرانی تەندروستی کەبوودوەند بم».

ماوەی 18 رۆژە محەممەد سەدیق کەبوودوەند، سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی دیتنی کورە نەخۆشەکەی کە لە نەخۆشخانەیە، مانی لە خواردن گرتووە.

پەریناز حەسەنی کە دووشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی کەبودوەندی کردبوو به (رووداو)ی راگەیاند «تەندروستی کەبودەوند زۆر باش نییە. کێشی تا رادەیەکی زۆر دابەزیوە و بەهۆی مانەوە لە زیندان و بارودۆخی کوڕەکەمان لەڕووی رۆحییەوە باش نییە».

پەریناز حەسەنی گوتیشی «ماوەی 18 رۆژە کەبودوەند تەنها ئاو و چایی دەخواتەوە و مانی لە نان خواردن گرتووە، بەڵام پێی راگەیاندم ئەگەر بەرپرسان وەڵامی داواکارییەکەی نەدەنەوە مانگرتنی وشک (مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە) بەڕێوە دەبات».

بە گوتەی هاوژینی کەبودوەند، بەهۆی ئەوەی کەبودوەند گیرۆدەی چەندین نەخۆشییە، مانگرتنی یەکجاری لە خواردن و خواردنەوە بۆ ناوبراو زۆر مەترسیدارە.

پەریناز حەسەنی بێ هیوایی خۆیشی لەو مانگرتنە دەربڕی و گوتی «بەرپرسانی دادوەری و گرتووخانە هیچ گرنگیەک بەو مانگرتنە نادەن و جێگری سەرۆکی دادوەری گرتوخانەی ئێوین بە کەبودوەندیان راگەیاندووە مانگرتنی گیراوانی سیاسی بۆ ئێمە گرنگ نییە تەنانەت ئەگەر به مردنیشیان کۆتایی بێت».

یەک شەممەی رابردوو، جێگری سەرۆکی دادوەری گرتوخانەی ئێوین لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەبودوەند پێی راگەیاندبوو «ئێمە هیچ بایەخێک به مانگرتنی گیراوانی سیاسی نەدەین تەنانەت ئەگەر ئەو مانگرتنە ببێتە هۆی مردنی زیندانییەکەش».

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمرۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە رایگەیاند «ئەنجومەنی باڵای رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و بنەماڵەی کەبودوەند بۆ پاڵپشتی کردن لە سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە چوارشەممەی داهاتووەوە مان لە خواردن دەگرن».

هاوژینی کەبودوەند وێڕای پشت راستکردنەوەی ئەو هەواڵە، نیگەرانی خۆی لە دۆخی کەبودوەند دووبارە کردەوە و گوتی «بەرپرسانی زیندان پێیان راگەیاندووە بەهۆی کوڕە نەخۆشەکەی تا ئێستا نەیانبردووەتە ژووری تاکە کەسییەوە» و گەتیشی «ئەگەری ئەوە هەیە کەبودوەند بۆ ژوورە تاکە کەسییەکانی گرتووخانە رابگوازن و بەو شێوەیە پەیوەندیمان لەگەڵی بپچڕێت».

محمد سەدیق کەبوودوەند دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانە کە لە ساڵی 2007وە لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

کەبوودوەند لە لایەن دادگای شۆڕشی ئێران به تاوانی دامەزراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و شێواندنی بیرورای گشتی ، به 11 ساڵ زیندان سزا درا.

ناوبراو ئێستا 5 ساڵه له گرتووخانەی ئێوینی تاران دەستبەسەرە و به گوتەی هاوسەرەکەی لەو ماوەیەدا، بۆ یەک جاریش مۆڵەتی پێ نەدراوە بگەرێتەوە ناو خێزانی.

سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان براوەی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە و یەکێک لە بەرپژێرەکانی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی 2011 بووە.

محەمەد سەدیق کەبودوەند، لە رێکەوتی 26/04/2012، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا به «رۆژنامەنووسی رۆژ» هەڵبژێردرا.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s