پسپۆرێكی سه‌ربازی «له‌مه‌ودوا ده‌زگا هه‌واڵگرییه هه‌رێمیه‌كان ئاسانتر كارده‌كه‌ن»
سی ئای ئه‌ی بونی خۆی له عێراق دا بۆ كه‌متر له نیوه‌ی رێژه‌ی پێشتری كه‌مده‌كاته‌وه كه پێشتر وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بنكه‌كانی له‌جیهان هه‌ژمار ده‌كرا، به‌و كشانه‌وه‌یه‌ش بۆشایی بۆ ده‌زگا هه‌وڵگرییه‌كانی تری ناوچه‌كه دروست ده‌كات كه وه‌ك پسپۆرێكی سه‌ربازی ئاماژه‌ی پێده‌كات »كه‌شێكی باشتر بۆ ئه‌و ده‌زگایانه دروست ده‌بێت كه تواناكانیان له عێراقدا زیاتر بكه‌ن».
ده‌زگای هه‌وڵگری ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كارمه‌ندان و بونی ئه‌و ده‌زگایه له عێراقدا كه به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بنكه‌كانی له‌جیهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت كه 700 كارمه‌ندی هه‌بووه.
به‌پێی ئه‌و لیكۆلینهوهیهش ئه‌گه‌ر زۆره رێژه‌ی بونی ده‌زگای سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكی له عێراقدا بۆ 40% كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای شه‌ش مانگ له كشاندنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق كه به‌پێی رێكه‌وتنی ئه‌منی عێراق ئه‌مه‌ریكا (سۆفا)ی سه‌رده‌می جۆرج بوشی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته‌دا له عێراق كشانه‌وه، كه بووه جێگه‌ی نیگه‌رانی كورد‌و سوننه‌و به‌جۆرێك له‌سه‌ركه‌وتنی رۆڵی ئێران له عێراق له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا.
به‌پێی راپۆرتێك كه رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه بڵاویكردۆته‌وه، ئامانج له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بونی سی ئای ئه‌ی له عێراق سود بینینه له‌و كارمه‌ندانه‌ی كه ئه‌زمونێكی دوور‌و درێژیان لهچۆنێنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گروپه توندرهكاندا هه‌یه بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی تری گه‌رمی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، وڵاتی یه‌كه‌م یه‌مه‌نه كه زۆترین چانسی به‌رێكه‌وتنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی سی ئای ئه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌ت كه جموجۆڵو چالاكی رێكخراوی قاعیده‌ی نه‌یاری ئه‌مه‌ریكا له یه‌مه‌ن له‌دوای به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحه‌وه له‌و وڵاته‌وه چالاكیه‌كانیان زیاتر كردووه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی بونی سی ئای ئه‌ی له به‌غدا به‌شێكه له‌و هه‌وڵه‌ی ئیداره‌ی باراك ئۆباما ده‌یدات بۆ گۆرانكاری له په‌یوه‌ندیه دبلۆماسییو سیاسی‌و هه‌واڵگرییه‌كانی نێوان ئهمهریكاو عێراق.
به‌پێی ئه‌و پلانه نوێیه ئه‌مه‌ریكا سنوری چالاكی‌و سروشتی كاركردنی سی ئای ئه‌ی له عێراقدا دهگۆرێتو گرنگی به‌چالاكی بچوكتر ده‌دات، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كانی ناوچه‌كه‌شدا هه‌وڵده‌دات زانیاری ورد له‌سه‌ر رێكخراوی قاعیده كۆبكاته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش گرنگی به چاودێری كردنی رۆڵی ئێران له عێراقدا ده‌دات.
كشاندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی كارمه‌ندانی سی ئای ئه‌ی له عێراق ئه‌گه‌ری به‌هێز بونی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی تری ناو چه‌كه ده‌كات له عێراقدا، به‌تایبه‌ت ده‌زگای ئیئتلاعاتی ئێران و میتی توركی و چه‌ند ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری تری سهربهدهوڵهته سوننه مه‌زهه‌بیه‌كانی ناوچه‌كه.
د. سه‌روه‌ر قادر به‌رزنجی پسپۆری سه‌ربازی جه‌خت له‌و تیۆره ده‌كاته‌وه بۆ هاوڵاتی ده‌ڵێت »بهكشاندنهوهی سی ئای ئه‌ی له عێراقدا بۆشاییه‌ك دروست دهبێتو كاریگه‌ری خراپی دهبێتو سروشتیشه كه ده‌زگا هه‌واڵگریه هه‌رێمییه‌كان كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بارتریان بۆ ده‌ره‌خسێ تا تواناكانیان له عێراقدا زیاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی عێراق كه چه‌ند رێده‌دات ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگریانه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ن».
ئه‌و پسپۆره سه‌ربازیه‌ی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پێویسته دوای ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ی سی ئای ئه‌ی كورد پشت به‌سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی خۆی ببهستێتو وتی »پێویسته ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یه‌ك بگرنه‌وه‌و ده‌زگایه‌كی به‌هێز دروست بكرێت».
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سی ئای ئه‌ی مه‌ترسی له‌لای به‌شێك له‌نه‌یارانی ئه‌وپلانه دروست كردووه، به‌تایبه‌ت كه وه‌ك ۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژه‌ی پێداوه به‌م دواییه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی حكومه‌تی نوری مالیكی له به‌غدا كه‌متر هاوكاری سی ئای ئه‌ی ده‌كات له‌بواری چالاكی بنه‌بركردنی تیرۆردا.
له پێكهاته‌ی ئێستای ده‌وڵه‌تی عێراقدا چه‌ندین ده‌زگا هه‌ن كه رۆڵی هه‌واڵگری ده‌بینن، له‌وانه ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی‌و یه‌كه‌ی هه‌مئاهه‌نگی ههواڵگریو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری ئهمنیو سه‌ربازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بهرگریو ناوخۆی عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداوه به‌هاوڵاتی راگه‌یاند »له‌دوای كشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی كارمه‌ندانی سی ئای ئه‌ی، ئه‌و ده‌زگایانه توانای ئه‌وه‌یان نییه بارودۆخه‌كه رابگرن و خۆشیان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه بۆشاییه‌كی هه‌واڵگری له‌عێراقدا دروستبووه‌و رێژه‌ی كاره توند‌و تیژیه‌كان زیاتر بووه».
پۆل بیلار شرۆڤه‌كاری دیاری پێشووی كاروباری خۆرهه‌ڵاتی خواروو له ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گه‌ر ده‌زگا ههوڵگریهكانی عێراق هاوكاری سی ئای ئه‌ی نه‌كه‌ن ئه‌و بودجه‌و توانایانه‌ی ئه‌و ده‌زگایه له عێراق سه‌رفی ده‌كات به‌هه‌ده‌ر ده‌روات.
هاوكات سیت جۆنز پسپۆر له كاروباری بنه‌بركردنی تیرۆرله دامه‌زراوه‌ی راندی ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه به‌لایه‌نه مه‌ترسیداره‌كانی كشاندنه‌وه‌ی سی ئای ئه‌ی ده‌كات له عێراق‌و ده‌ڵێت »پاشه كشێی دبلۆماسی‌و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، گه‌ر رێكخراوی قاعیده له‌عێراق پارێزگاری له‌ئاستی چالاكیه‌كانی خۆی بكات‌و زیاتر بره‌وی پێبدات‌و به‌وپێیه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌توانێت عێراق وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه بهكاربهێنێتو له‌وێوه چه‌كدارانی بیانی ره‌وانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه بكات».