بارزانی‌‌و عه‌لاوی‌‌و سه‌در، مالیكی‌ به‌ به‌رپرسیاری‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ دوێنێ‌ ده‌زانن

مه‌سعود بارزانی‌ و ئه‌یاد عه‌للاوی ‌و موقته‌دا سه‌در به‌رپرسیاریه‌تی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ دوێنیێی‌ شاره‌كانی‌ عێراق ده‌خه‌نه‌‌و ئه‌ستۆی‌ مالیكی‌، ئه‌وه‌ش به‌سیفه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ مالیكی‌ پۆسته‌ ئه‌منیه‌كانی‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ عێراقیه‌‌و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در  له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شدا، كه‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 14-6 بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ تیایدا ئیدانه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ دوێنێی چه‌ند شارێكی‌ عێراقیان كردووه‌‌و رایده‌گه‌یه‌نن بەرپرسیاریەتی پاراستنی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ دەكەوێتە ئەستۆی‌ ئەو كه‌سه‌ی‌ بەتاكڕەوانه‌‌ پۆست و وەزارەته‌ ئه‌منییه‌كان بەڕێوە دەبات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نوری‌ مالیكی‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراقه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كه‌ن كاربكات بۆ پاراستنی‌ گه‌ل و خاكی‌ وڵات و جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه‌ هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌بواری‌ ئاسایشدا كه‌ هه‌موو پۆست و وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كان به‌ “تاكڕه‌وانه‌” به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هه‌روه‌ها داوایان له‌ گه‌لی‌ عێراق كردووه‌ خۆی‌ به‌دوور بگرێت له‌ هه‌موو جۆره‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ مه‌زهه‌بی و تایه‌فی‌.

دوێنێ‌ له‌شاری‌ به‌غدا‌و حه‌وت پارێزگای‌ عێراق زیاتر له‌35 ته‌قینه‌وه‌ روویانداو له‌ئه‌نجامدا نزیكه‌ی‌ 300 كه‌س كوژران‌و برینداربوون.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s