لەیلا زانا: ئەردۆغان دەیەوێ پرسی کورد چارەسەر بکات و دەبێ پشتیوانی لێبکەین

لەیلا زانا، پەرلەمانتاری شاری ئامەد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی حوڕییەت، پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا راگەیاند.

لەیلا زانا لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنج شەممەی رۆژنامەی حوڕییەتی تورکی بڵاو بووەتەوە، روانگەی خۆی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا خستەڕوو و رایگەیاند «لەسەر ئەو بڕوایەم رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو پرسە چارەسەر بکات. من هیوا و ئومێدی خۆم لەدەست نەداوە و نامەوێ بۆ چارەسەری پرسی کورد بێ ئومێد بم».

لەیلا زانا سەبارەت به رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتی «ئەردۆغان لە سەرەتای هاتنەسەرکاری هەوڵی چارەسەری پرسی کوردی دا و لە پڕۆژەیەکی ئاشتەوایی کراوە نزیک دەبووەوە. منیش لەو سەردەمەدا پشگیریم لە هەوڵەکانی ئەردۆغان دەکرد».

زانا لە وەڵامی ئەگەری چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەردۆغان گوتی «بەبروای من ئەو چاوپێکەوتنە بەسود دەبێ. ئەگەر من وەک لەیلا زانا لەگەڵ ئەردۆغان کۆببمەوە جۆش و خرۆشێکی زیاتر دروست دەبێ. بەڵام کێشە چاوپێکەوتن یان چاوپێنەکەوتنی من و ئەردۆغان نییە. زۆرجاران لە کۆشکی دۆڵماباخچە کەسەکان بانگهێشت دەکرێن و ئەردۆغان گوێیان لێ رادەگرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەنجامێکی باش نابینین. باسی پرسی کرانەوەی دیموکراتیک بەڕووی کورد دەکرێ. من لەو کرانەوەیە تێنەگەیشتم! بۆ کرانەوەی زیاتر لەو وڵاتە پێویستە توندوتیژی و خوێن رشتن کۆتایی پی بێت».

زانا 3 پێشنیاری ئاراستە کرد و گوتی «بەر لە هەموو شتێک پێوسیتە وشەی (تیرۆر و کورد) لێک جیابکرێنەوە. بەکارهێنانی ئەو وشانە بەیەکەوە بەو مانایەیە ئەمە هەموو تیرۆریستین. دووەمین خاڵ؛ پێویستە لە دەستووری بنچینەیی تورکیا دان به مافی نەتەوەیی کورد بهێندرێت. خاڵی سێیەم ئەوەیە منداڵانی کورد لە پرۆسەی تواندنەوەی فەرهەنگی زۆر زەرەرمەند بوونە. بۆ چارەسەری ئەو پرسە پێویستە مافی پەروەردەی کوردی دەستەبەر بکرێت. سەرۆک وەزیر دەڵێ تواندنەوەی فەرهەنگی نییە. وەرن سەردانی هەرێمەکانی ئێمە بکەن. منداڵی کورد لەجیاتی ئەوەی منداڵ فێری فەرهەنگ و زمانی دایکی بێ، فێری تورکی دەکرێ».

زانا لە وەڵامی روانگەی بۆ هەڵمەتی گرتنی ئەندامانی کۆما جڤاکین کوردستان KCK گوتی «بە دەیان کەس دەناسم کە سەر به KCK نین بەڵام لە گرتووخانەن. لە تورکیا مرۆڤ دەخنە ناو گرتووخانەکان و لەوێ لەبیریان دەکەن. مادام ئێوە تۆمەتباریان دەکەن سزایان بدەن، بەڵام گیراوان سزاش نادرێن. حکومەت و دادگا هەنگاوێکی پێویست و شیاو هەڵناگرن. راستیەک هەیە وهەموومان پێویستە ئەو راستیە بزانین. هێزێک دەتوانێ ئەو گوشار و توندوتیژییە راوەستێنێ و ئەویش حکومەتە. رەجەب تەیب ئەردۆغانیش ئێستا سەرۆکی ئەو حکومەتەیە».

لەیلا زانا سەبارەت به روانگەی بۆ ئەردۆغان گوتی «لە مێژووی تورکیادا، کابینەی سەرۆک وەزیران ئەردۆغان بەهێزترین حکومەتە و تێیدا زیاتر لە هەموو حکومەتەکان ئیرادەی چارەسەری کێشەکان دەبیندرێت. ئەردۆغان دەسەڵاتی چارەسەری پرسی کوردی هەیە و من لەسەر ئەو بڕوایەم کە کێشەی کورد چارەسەر دەکات. من هیچکات هیوا و ئومیدی خۆم بۆ چارەسەری پرسی کورد لەدەست نەداوە و ناشمهەوێ ئەو هیوایە لەدەست بدەم. من ئەگەر بۆ چارەسەری پرسی کورد بێ هیوا بام ئێستا لە تورکیا نەدەژیام و دەڕۆیشتمە دەرەوە. ئێستا ئەو شتەی پێویستە بیکەین ئەوەیە کە بەهەموومان پاڵپشتی لە هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ چارەسەری پرسی کورد بکەین».

زانا سەبارەت به رۆڵی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چارەسەری کورد لە باکوور گوتی «بەڕێزان بازرانی و تاڵەبانی کەسایەتی دیار و کاریگەرن و ئەگەر تورکیا بەرنامە و پلانێکی گونجاو بۆ چارەسەری پرسی کورد دابنێت، ئەوە دەتوانن رۆڵێکی گرنگتر و کاراتر بگێڕن».

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s