گه‌ڵاڵه‌ی به‌ ئه‌منیه‌تی کردنی گونده‌کانی بناری چیای سوورێن له‌ مه‌ریوان درێژه‌ی هه‌یه‌

ناوچه‌ سنوورییه‌کان مه‌ریوان و هه‌ورامان، به‌ توندی له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئه‌منیه‌تی کراوه.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئێران له گونده‌کانی چیای سوورێن، وه‌کوو «وه‌یسه» و «ده‌گا شێخان» له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌ توندی ئه‌منیه‌تی کردووه‌ و خه‌ریکی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی پایگا نیزامییه‌کانی خۆی له‌و ناوچه‌یه‌ دایه.

به‌پێی وته‌ی دانیشتوانی گوندی «ده‌گا شێخان»، رێژیم به‌ نیازه‌ پایگایه‌کی دیکه له‌ نێو ئه‌و گونده‌دا دابمه‌زرێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی ٢٠ میلیۆن تمه‌نی بۆ کڕینی زەوی ته‌رخان کردووه.

رێژیم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌رکارییه‌وه‌ هه‌تا ئیستا ناوچه‌ی مه‌ریوان و هه‌ورامانی به‌ توندی له‌ ژێر چاودێری نیزامیی داناوە و هاتوچۆی هاوڵاتییانی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ قه‌ده‌غه‌ کردووه و ئەو رەوته‌ش ئێستا هه‌ر درێژەی هه‌یه.

ناوچه‌ و سه‌یرانگا و گونده‌کانی بناری چیای سوورێن، سه‌یرانگای قه‌ڵاخانی له‌ گوندی «ده‌ره‌کێ»ی ناوچه‌ی هه‌ورامان و … هتد له‌و شوێنانه‌ن که‌ رێژیم زیاتر له‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ چڕتر بۆته‌وه‌ و چاودێری سنوور و بازارچه‌ سنوورییه‌کان ده‌کات.

ئه‌و‌ کرده‌وه‌گه‌له‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ جێگری پلان دانانی پارێزگاری کرماشان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووریی عێراق گوتبووی: چاودێریی هه‌میشه‌یی بازارچه‌ سنووریکانی نێوان هه‌رێم و رێژیمی ئێران، ده‌بێته‌ سه‌ره‌کی‌ترین به‌رنامه‌ی کارییان.

به‌پێی وته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌، چاودێریی سنووره‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ و له‌ ژێر پاساوی نه‌بوونی ته‌ناهیی و کونترۆڵی سنووره‌کان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئێستا رێژیم به‌نیازه‌ له‌ ژێر ئەو پاساوە، مانۆڕی نیزامی له‌ گونده‌کانی بناری چیای سوورێن و هه‌روه‌ها ناوچه‌ سنوورییه‌کانی هه‌ورامان به‌ڕێوه‌ ببات.

له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ هاتوچۆی کاسبکاران له‌سه‌ر سنوور قه‌ده‌غه‌ کردووه‌ و به‌ گوللـه‌ و بۆسه‌ دانان و ده‌سڕێژی و له‌ ئاکامدا کوشتنی کۆڵبه‌ران و کاسبکاران پێش به‌ هاتوچۆیان ده‌گرێت.

له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌هاری ئه‌مساڵ ٤ هاووڵاتیی گوندی «دزڵی»ی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان، له‌ نزیک سنووری نه‌و‌سوود‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ست دا که‌ مانگێک دواتر ته‌رمه‌که‌یان دۆزرایه‌وه.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s