ئۆجه‌لان به‌ مه‌رج له‌ زیندان ئازاد ده‌كرێت

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، دانانی چەکی پارتی کرێکارانی کوردستان مەرجى ئازادکرنی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لانى رێبەری پارتى كرێكارانى كوردستان PKK له‌ بەندیخانەوە بۆ باری نیشتەجێبوونى بەزۆر.

له‌ وه‌ڵامى قسەکانی پەرلەمانتاری کورد لەیلا زانا کە داوای کردبوو «ئۆجه‌لان له‌ زیندان ئازاد بکرێت‌و بخرێتە ژێر باری نیشتەجێبوونى بە زۆر ، بولێنت ئارینج، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگه‌یاندبوو «حکومەتى توركیا لەوانەیە گفتوگۆ بکات لەبارەی نیشتەجێ کردنی بەزۆری رێبەری زیندانى كراوى پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، ئەگەر PKK ئامادەبوو چەک دابنێت».

6 مانگە چارەنووسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دیارنیە‌و، لەمبارەوە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی میللی راستڕەو MHP رایگه‌یاند «هیچ زیندانییەك لە دوورگەی ئیمرالی نەماوە»، ئەم قسانه‌ى باخچه‌لى گومانی لەلای گەڵێک له‌ لایەنگرانی PKK دروست کردووه‌ بەوەی ئۆجه‌لان لەوانەیە گواسترابێتەوە بۆ شوێنێکی دیكه‌ یاخود مردبێت.

بولێنت ئارینج لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ A Haber TV گوتی «جێبەجێ نەکردنی بڕیاری نیشتەجێبوونی بەزۆری عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان مانای ئەوە ناگەیەنێت كه‌ پارتی ئاشتی‌و دیموکراتی داوای کردووە، بەڵکو لەبەرئەوەیە PKK لەکاتی ئێستادا شەڕ‌و توندوتیژی راناگرێت ئەگەر (ئۆجه‌لان)یش ئازاد بکرێت و بخرێتە ژێر باری نیشتەجێبوونی بەزۆر».

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتی «ئەم مەسەلە ناکرێ وەک بابەتێکی جیا باسی لێوەبکرێت، بەڵکو دەبێت بەپێی نەخشە رێگا ئەنجام بدرێت یان بەپێی پرۆسەیەک بێت لەگەڵ دانانی چەک لەلایەن PKK، گواستنه‌وه‌ى ئۆجەلانیش لە بەندیخانەوە بۆ ماڵ لەژێر نیشتەجێبوونی بەزۆری دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە».

ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى قسه‌كانى ئارینج، به‌شیر ئه‌ته‌لاى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند «ئێمه‌ به‌رنامه‌ى له‌و جۆره‌مان له‌به‌رده‌ست نییه‌ به‌ دانانى چه‌كى PKK ئۆجه‌لان نیشته‌جێى به‌زۆر بكه‌ین».

عەبدوڵڵا ئۆجەلان 15ى شوباتى 1999 لە کینیا دەستگیر کرا و لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە زیندانی کرا.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s