به‌هۆى له‌ته‌ لیمۆیه‌ك كه‌ڕو لاڵێك 25 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

دواى ساڵێك له‌ ده‌ستگیركردنى كه‌ڕو لاڵێك له‌ باكوورى كوردستان له‌ هه‌شته‌مین دانیشتنى دادگا به‌ 25 ساڵ زیندانى سزاى به‌سه‌ردا سه‌پا.

شتێك كه‌ محه‌ممه‌د تاهیر ئیلهان‘ 37 ساڵى خسته‌ زیندان «له‌ته‌ لیمۆیه‌ك بوو» كه‌ له‌كاتى رشتنى گازى فرمێسك رێژ بۆ خۆپیشانده‌ره‌ كورده‌كانى مێرسین ده‌یخوارد.

رۆژنامه‌ى حوریه‌ى توركى رایگه‌یاندبوو «محه‌ممه‌د تاهیر ئیلهان، 21ی نیسانی 2011 له‌کاتی خۆپیشاندانێکى لایه‌نگرانى PKK له‌ بازاڕى سه‌وزه‌ فرۆشى ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، له‌وكاته‌ى گه‌یشتووه‌ته‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ته‌ لیمۆكه‌ى ده‌خوارد كه‌ گازى فرمێسك رێژیان به‌ خۆپیشانده‌رانداكرد، ئه‌وكاته‌ پۆلیسه‌كان بۆیه‌ ده‌ستگیریان كرد، گوتیان ئه‌و لیمۆیه‌ى بۆیه‌ به‌كارهێناوه‌ بۆئه‌وه‌ى گازه‌كه‌ كارى تێنه‌كات».

ئیلهانى دواى ده‌ستگیركردنى تێوه‌گلاوه‌ به‌ دۆسیه‌ى (كه‌جه‌كه‌)‌و له‌ دانیشتنى دادگادا به‌ زمانى ئاماژه‌ گوتى «ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ منى پێ تێوه‌گلاوم، چونكه‌ من به‌شداریم له‌ خۆپیشاندان نه‌كردووه‌».

ئیلهان یه‌كێكه‌ له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ى به‌تۆمه‌تى دۆسیه‌ى (كه‌جه‌كه‌) بۆ پشتگیرى كردن له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان PKK ده‌ستگیركراوه‌.

جاناتان هد، په‌یامنێرى BBC له‌ ئیسته‌مبۆڵ رایگه‌یاند «سیسته‌مى دادگاى توركیا به‌پێى ئه‌و گوتانه‌ى له‌ شایه‌ته‌كانى ئه‌و رۆژه‌ وه‌ریگرتووه‌، ئیلهانى تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى كه‌ پێشینه‌ى خراپى هه‌بووه‌».

له‌ هه‌شته‌مین دادگای سزای باڵای مێرسین، ئیلهانى كه‌ڕ‌و لاڵ خاوه‌ن 6 منداڵ به‌ 25 ساڵ زیندانى سزادرا.

پارێزه‌ری ئیلهان رایگه‌یاندووه‌ «ئه‌و تۆمه‌تى ده‌خرێنه‌ ئه‌ستۆی ئیلهان، له‌ عه‌قڵی مرۆڤه‌کان زۆر دووره‌، چونكه‌ ئه‌و له‌ منداڵییه‌وه‌ كه‌ڕولاڵه‌‌و دووره‌ له‌ سیاسه‌ت».

به‌ هه‌زاران كورد له‌ باكوورى كوردستان به‌ تۆمه‌تى دۆسیه‌ى (كه‌جه‌كه‌) تێوه‌گلاون‌و ده‌ستگیركراون.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s