گوشاری رێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵکی گوندی «دزڵی»ی ناوچه‌ی هه‌ورامان درێژه‌ی هه‌یه‌

سپای پاسدارانی رێژیم له‌ گوندی «دزڵی»ی سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان، پێشگیریی له‌ کاسبیی خه‌ڵکى له‌سه‌ر سنوور گرتووه‌ و هاوکات داوای له‌ خه‌ڵک کردووه‌ ببن به‌ ئه‌ندامی به‌سیج.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌ گوندی «دزڵی»ی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی هه‌ورامانی مه‌ریوان، هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، گوشاریان بۆ ئاژه‌ڵدارانی ئه‌و گونده‌ هێناوه‌ و له‌ هێنانه‌وه‌ی «ئاڵف» له‌ کوێستانه‌کان پێشگیریان کردووه.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ کارتی هاتوچۆی سه‌ر سنوور «کۆڵبه‌ری»یان هه‌یه‌، ئیزنی کاسبی و کۆڵبه‌رییان به‌ هاووڵاتییانی خه‌ڵکی گوندی «دزڵی» نه‌داوه.

به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، رێکه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، سه‌رهه‌نگێکی سپای پاسدارانی رێژیم له‌ شاری سه‌وڵاوا، له‌ نوێژی هه‌ینی قسه‌ی بۆ خه‌ڵکی گوندی دزڵی کردووه‌ و به‌ خه‌ڵکی راگه‌یاندووه‌، لاوانی دزڵی ده‌توانن له‌ ساڵۆنی وه‌رزشی خۆیان سه‌رقاڵ و له‌ به‌سیجدا ناونووسی بکه‌ن. ئه‌و فرمانده‌یه‌ مه‌رجیشی بۆ ناونووسی داناوه‌ و گوتوویه‌تی لاوانی ته‌مه‌ن نیوان ١٨ هه‌تا ٢٤ ساڵ، ده‌توانن چه‌ک هه‌ڵبگرن.

به‌پێی وته‌ی هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی گوندی دزڵی، ئه‌و سه‌رهه‌نگه‌ هه‌ڵگرتنی چه‌کی سپای پاسدارانی وه‌کوو کار و پیشه‌ هیناوه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ وه‌ڵامی نه‌رێنی دراوه‌ته‌وه‌. خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌ داوایان کردووه‌ که‌ ئه‌وان کاری ئازادیان ده‌وێ و ده‌یانهه‌وێ له‌سه‌ر سنووره‌کان پیشه‌ و کاری ئازادیان هه‌بێت.

رێژیم له‌ حاڵێکدا پێشگیریی له‌ خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌ له‌مه‌ڕ کاسبی له‌سه‌ر سنووره‌کان ده‌گرێت که‌ کارتی تایبه‌تیی هاتوچۆی سنووریان بۆ دروست کردوون، به‌ڵام ئیزنی کار کردنیان پێ ناده‌ن.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s