KCK: خوێندنی ئارەزوومەندانە بەزمانی کوردی سووکایەتی کردن به ناسنامەی کوردە

کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK)، رایگەیاند «بابەتی خوێندنی ئارەزوومەندانە بەزمانی کوردی سووکایەتی کردن به ناسنامەی نەتەوەی کوردە».

کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) لە بەیاننامەیەکدا دژی بابەتی خوێندنی ئارەزوومەندانه بە زمانی کوردی راوەستا و رایگەیاند «سەردەمدارانی تورک لە سەدەی 21یشدا، لەجیاتی ئەوەی دان بە مافە نەتەوەییەکانی کورد لە چوارچێوەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی دابنێن، خوێندنی ئارەزوومەندانەی وانە بە زمانی کوردی به (هەنگاوێکی مێژوویی) ناوزەد دەکەن و بەو شێوەیە سووکایەتی به ناسنامەی نەتەوەیی کورد دەکەن».

کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK، راشیگەیاند «خوێندنی زمانی کوردی بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ نیشتمانێکی 20 میلیۆن کەسی لە باکووری کوردستان، گەورەترین گەڕانەوە بەرەوە دواوەوەیە و هێمای ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک دەستی لە سیاسەتی نکۆڵی کردن و قڕکردنی کورد هەڵنەگرتووە».

کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK ئاماژەی بەوەش کردووە «تا ئێساش هیچ دادگایەکی تورکیا مافی بەرگری لەخۆکردن به زمانی کوردی نادات و به (زمانێک کە نازانرێ چییە) ناوی دەبات».

چەند رۆژ لەمەو پێش، حکومەتی تورکیا رایگەیاند «لەوە بەدواوە لە قۆناخی پێنجی سەرەتایی دەتواندرێت بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە لەجیاتی زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی، وانەیەک بە زمانی کوردی بخوێندرێت».

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەو بابەتەی وەک «هەنگاوێکی مێژوویی» ناوزەد کرد کە لەوە بەدواوە دەتواندرێ لە خوێندنگاکان وانەیەک بە زمانی کوردی بخوێندرێت».

بەڵام کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی KCK لە بەیاننامەکەیدا رادەگەیەنێت «ئەو باسە نەک هەنگاوی مێژوویی نییە بەڵکو گێرەشێوێنییەكی مێژووییە بۆ فریودانی رای گشتی خەڵکی کوردستان و جیهان.

KCK لە درێژەی بەیاننامەکەیدا داوا لە خەڵکی کورد دەکات «لە مافی رەوای خۆیان خۆش نەبن و گوڕ بە بەرخۆدان و تێكۆشانی خۆیان بدەن.»

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s