ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی کورد کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای ئەوروپایی خۆی لە جنێف لەسەر پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ژێردەستی ئێران کۆدەبێتەوە.

تەیمور ئەلیاسی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان- جنێف لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند «ئەمڕۆ هاوکات له‌ گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی 20‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌کانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، کونفرانسێک له‌ ژێر ناوی  (مافی مرۆڤ و مافی به‌شدارای گه‌لانی ئێران له‌ ده‌سڵات) له‌ بارەگای ئەوروپایی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ جنێف بەڕێوە دەچێت».

کۆبوونەوەکە کاژێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ به کاتی سویسرا دەست پێدەکات.

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە نوێنەرایەتی لە کورد و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ پەیامێک پێشکەش دەکات.

به‌شداربووانی سه‌ره‌کی کونفرانسه‌که‌ بریتین لە:

کارلۆ سوومارۆگا، پەرله‌مانتاری سویسری و سه‌رۆکی گرووپی پەرله‌ماناتارانی لایه‌نگری کورد له‌ پەرله‌مانی سویسرا.

مسته‌فا هیجری، دامه‌زرێنه‌ری کونگره‌ی نه‌ته‌وکانی ئێرانی فیدڕاڵ و سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

کارن پارکێر، دادوه‌ر و سه‌رۆکی ڕێکخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.

ئۆرێتا باندێتینی، نوێنه‌ری هەمیشەیی ڕێکخراوی فه‌رانس لیبرته‌.

ناسر بۆلادای، نوێنه‌ری حیزبی مه‌ردومی به‌لوچیستان.

نوێنه‌ری ڕێکخراوی ژنیڤا کاڵ.

دیان عالایی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌تەوه‌یی به‌هاییه‌کان له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ جنێف.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s