نوێنه‌ری مه‌جلیس: ٨٥%ی خه‌ڵکی ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین

نوێنه‌رێکی مه‌جلیس گوتوویه‌تی، له‌سه‌دا ٨٥ی خه‌ڵکی ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و ئامانجدار کردنی یارانه‌کان خه‌ساری له‌ خه‌ڵک و ئابووری وڵات داوه.

غوڵام‌عه‌لی جه‌عفه‌رزاده، ئه‌ندامی کومیسیۆنی به‌رنامه‌ و بوودجه‌ی مه‌جلیس، وێڕای ره‌خنه‌ له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، گوتوویه‌تی: بڵاو کردنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ نێوان خه‌ڵکدا، خه‌ساری له‌ ئابووری و پرسی کاری وڵاتی داوه‌ و بێکاریی به‌رهه‌م هێناوه.

به‌پێی وته‌ی ئه‌م نوێنه‌ره، به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی پاره‌ دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌ ناچێت و کێشه‌ی بێ‌کاری چاره‌سه‌ر ناکرێت.

نابراو شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، به‌ ته‌واوه‌تی به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانێت و ده‌ڵێت: «له‌ جیاتیی دانی پاره‌ به‌ خه‌ڵک زیاد کردنی نه‌ختێنه‌یی، پێویسته‌ خزمه‌تگوزارییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گه‌شه‌ بکات».

به‌پێی راپۆتی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، غوڵام‌عه‌لی جه‌عفه‌رزاده‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ ئاماری دوو مانگی رابردوو، ده‌ڵێت: «داهاتی ٢٧٥ هه‌زار تمه‌نی له‌ مانگێکدا هێڵی برسیه‌تی، نزیکه‌ی ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن هێڵی هه‌ژاری و ٧٩٥ هه‌زار تمه‌نیش له‌ سنووری ژیان به‌ پێی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌کانه».

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s