چوار هاووڵاتیی له مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کران

دوو خوێندکار و دوو هاووڵاتیی دیکه‌‌ پاش بانگهێشتن لەلایەن ئیتلاعى مه‌هابادەوە، به‌بێ هیچ تۆمه‌تێک ده‌سبه‌سه‌ر کران.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی «جرس»، رۆژی پێنج‌شه‌ممه، رێکه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، «دیاکۆ خه‌یات»خوێندکاری کارناسیی باڵای زانینگه‌ی تاران، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد و پاشان ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.

به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، رێکه‌وتی ٢٣ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌کانی «یه‌عقووب خزری» راوێژکاری بواری په‌روه‌رده‌ و خوێندکاری کارناسیی باڵا له‌ به‌شی ده‌روونناسی، «ئۆمید قادری ئه‌قده‌م» وێنه‌گر و دێکۆمێنتار و «جه‌مال قادرنژاد» خه‌ڵکی گوندی «حاجی حه‌سه‌ن»ی سه‌ربه‌ میاندواو، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات و پاشان ده‌سبه‌سه‌ر کراون.

به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ تۆمه‌تی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ روون نییه‌ و هه‌روه‌ها له‌ شوێنی راگرتنی «دیاکۆ خه‌یات»يش هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s