راپۆرتى کۆتایى بەرێوەچوونى پێنجەمین کۆبونەوەى کومیتەى بەرێوەبەرى گشتى یەکیەتیى لاوانى دیموکراتى کوردستانى ئێران

کاتژمێر 9ى سەرلەبەیانى رۆژى شەممە رێکەوتى 10ى پوشپەرى 1391ى هەتاوى پێنجەمین کۆبوونەوەى کومیتەى بەرێوەبەرى گشتى یەکیەتیى لاوان بە بەشدارى زۆربەى ئەندامانى ئەسڵى و جێگران و راوێژکارانى کومیتەى بەرێوەبەرى گشتى یەکیەتیى لاوان دەستى بە کارەکانى خۆى کرد

، سەرتاى کۆبونەوەکە خوڵەکێک بێدەنگى بۆ رێزگرتن لە گیانى پاکى شەهێدانى کورد و کوردستان بەگشتى و شەهیدانى یەکیەتیى لاوان بە تایبەتى راگەیندرا، پاشان دەستورى کارى کۆبونەوەکە خرایە بەرنەزەرى بەشداران و پەسەند کرا.

پاشان سکرتێرىگشتى یەکیەتیى لاوان فواد خاکى بەیگى باسێکى لەسەر کارو چالاکیەکانى یەکیەتیى لاوان لە نێوان کوبونەوەى چوارەم و پێنجەم کرد و هەروەها ئاورێکى گشتى لە باردوخى ئەورۆى ئێران و کوردستان و رەوشى لاوان تێدا کراو پاش نەزەر و بیر و راى ئەندامانى بەشدار لە کۆبونەوەکە پەسند کرا. لە بەشێکى دیکەى کوبونەوەکە راپۆرتى کومسیون و بەشەکانى یەکیەتیى لاوان خرایە بەرباس و خالە بەهێز و لاوازەکان خرانە روو پاش لێکدانەوەى هاورێیانى بەشدار لە کۆبونەوە تاویوێ کران . بەشێکى دیکەى کارى کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ راپۆرتى نوێنەرایەتى دەرەوەى وڵاتى یەکیەتیى لاوان کە بە هەڵسەنگاندنى ئەندامانى بەرێوەبەرى بریارى پێویست بۆ کارى و چالاکى رێکخراوەکەمان لە دەرەوەى وڵات درا.

کوتایى کارى کوبونەوەکە دانانى بەرنامەى کارى بۆ وەرزى نوێى کارو تێکۆشانى یەکیەتیى لاوان بوو کە بە وردى بەرنامەیەکى کارى دانرا کە دواتر لە چوارچێوەى بەخشنامەکانى یەکیەتیى لاوان دا سەرجەم کومیتە و بەشەکانى یەکیەتیى لاوان لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵاتى لێى ئاگادار دەکرێن. کۆبونەکە کاتژمێر 30/4ى هەمان رۆژ کۆتایى بە کارەکانى هێنا.

یەکیەتیى لاوانى دیموکراتى کوردستانى ئێران

هەیئەتى ئیجرایى

11/4/91

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s