له‌ ساڵێکدا ٤ هه‌زار که‌س به‌ هۆی به‌کارهێنانی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان له‌ ئێراندا ده‌مرن

ته‌مه‌نی تووش بوون به‌ ماده‌ سڕکه‌ره‌کان له‌ ئێران له‌ خواره‌وه‌ی ٢٠ ساڵ دایه‌ و له‌ ساڵێکدا ٤ هه‌زار تووشبوو له‌ ئێراندا به‌ هۆی به‌کارهێنانی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان ده‌مرن.

حه‌مید سه‌رامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشگیری له‌ ناوه‌ندی خه‌بات له‌ دژی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان گوتوویه‌تی: «له‌ ساڵێکدا ٤ هه‌زار که‌س له‌ ئێران به‌ هۆی به‌ کارهێنانی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان گیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن که‌ له‌سه‌دا ٤٥ی ئه‌و رێژه‌یه‌ لاوانی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ پێکی ده‌هێنن».

ناوبراو هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: «له‌سه‌دا ٤٥ی تووشبوان، که‌ به‌هۆی به‌کار هێنانی ئه‌و ماده‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه، خاوه‌ن ژن و منداڵ بوون».

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندنی خه‌بات له‌ دژی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان، گوتی: «تریاک، کراک، شیشه‌ و هێرۆئین زیاترین رێژه‌ی به‌کار هێنانیان له‌ نێوان تووشبوانی ئێراندا هه‌یه».

چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌ردۆزگه‌ری گشتیی رێژیمی ئێران، هوشداریی به‌ به‌رپرسی ناوه‌ندی خه‌بات له‌ دژی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان، سه‌رکۆماری رێژیم و وه‌زاره‌تخانه‌کانی ئیتلاعات و بێهداشت داوه‌ و گوتوویه‌تی: «به‌کارهێنانی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان شیرازه‌ی وڵات، لێک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ هه‌وڵێکیان له‌مه‌ڕ خه‌بات له‌ دژی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساته‌ نه‌خستۆته‌ گه‌ڕ».

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ جێگری یه‌که‌می سه‌رکۆماری رێژیمی ئێران، په‌رتووکی پیرۆزی یه‌هوودییه‌کان و ده‌وڵه‌تی ئیسراییل، به‌ هۆکاری سه‌ره‌کیی قاچاخی ماده‌ هۆشبه‌رکان وه‌سف ده‌کات.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری فه‌رهه‌نگی و پێشگیریی ناوه‌ندی خه‌بات له‌ دژی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان رایگه‌یاندووه: «ته‌مه‌نی تووش بوون به‌ ماده‌ سڕکه‌ره‌کان له‌ ٢٣ ساڵه‌وه‌ بۆ ژێره‌وه‌ی ٢٠ ساڵ که‌می کردووه‌ و له‌سه‌دا ٦٠ی تووشبوانی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان خاوه‌ن ژن و منداڵن».

له‌ حاڵێکدا راپۆرته‌کان و لێپرسراوانی رێژیم هوشداریی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ مه‌شرووباتی ئه‌لکولی بڵاو کردۆته‌وه، که‌ ١٢ میلیۆن ئێرانی به‌ره‌وڕووی خه‌ساره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ ئاکامی به‌کارهێنانی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان ده‌بنه‌وه.

وەرگیراو لە ماڵپەری: کوردستان مێدیا

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s