نەوشیروان مستەفا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە، نەوشیروان مستەفا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.

کەمێک بەر لە ئێستا، بەشی عەرەبی ئاژانسی مێهری ئێران لە وێنەهەواڵێکدا تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەسەر ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە بڵاو نەکردووەتەوە.

رۆژی هەینی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەرەو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێکەوت، لەوێشەوە بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە چووە تارانی پایتەختی ئێران.

لەوەتەی دەستبەکاربوونی وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوە یەکەمین سەردانی فەرمی نەوشیروان مستەفا بۆ دەرەوەی کوردستانە.

ئەو سەردانە لەسەر بانگێشتی فەرمی بالیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ئەنجام دراوە.

بەبڕوای زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئەو سەردانەی نەوشیروان مستەفا بۆ ئێران لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مانەوەی مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت.

بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەنەبوو بەشداری لە هەوڵەکانی متمانە سەندنەوە لە نوری مالیکی بکات و هەشت پەرلەمانتارەکەی گۆڕان لە بەغدا واژۆیان لەسەر ئەو داوایە نەکرد کە بۆ متمانە وەرگرتنەوە لە مالیکی ئامادەکرابوو.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

w

درحال اتصال به %s