پرۆژه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی بازرگانی به‌ مرۆڤ

نوسینی: نیاز که‌رکوکی

بازرگانی کردن بە مرۆڤ یەکێکە لە فاکتەرە سەرەکیەکان کە ئەمرۆ جیهانی سەرقال کردوە،

بازرگانی کردن بە مرۆڤ بە تاوانێک ئەژمار دەکریت کە هەردوو کارەکتەرەکە کە بە کارەکە هەلدەستن مرۆڤن واتە مرۆڤ بازرگانی بە خودی مرۆڤەوە دەکات، یاخود مرۆڤ ئازاری مرۆڤ دەدات ، ئەمە لەکاتیکدایە ئامارە سەرەتایەکان ئەنجامیکی ترسناکمان نیشان دەدەن و هەموو ریکخراوە حکومی و  ناحکومیەکان لە هەولی بنەبرکردنی ئەم دیاردەیەدان، ئەم تاوانە لەهەموو تاوانەکانی دیکە پەرەی سەندووە بەجۆریک کۆمەلیک گروپ و مافیا لەو چوارچیوەیەدا دروست بوون و کاردەکەن مامەلەی کرین و فرۆشتن و هەروەها ئازاردانی جەستەی و دەرونی بەخودی مرۆڤەوە دەکەن. لە زۆربەی وولاتانی جیهاندا ئەم حالەتە بوونی هەیە، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی رەنگە زۆر جار مرۆڤ لە خاک یاخود لە ولاتی خۆی دوچاری ببیتەوە یاخود لە ووڵاتیکی تر لە دەرەوەی ووڵاتەەی خۆی بیت.

بازرگانی به‌ مرۆڤ به‌ سێ قۆناغ ئه‌ڕوات

* کار و جولانه‌وه‌

کۆکردنه‌وه‌، گواستن، گه‌یاندن، شاردنه‌وه‌، وه‌رگردنی مرۆڤه‌کان له‌لاین که‌سانی تره‌وه‌.

* مه‌بست

به‌کار هینانی هیز، هه‌رشه‌، فیل، هه‌لخه‌لتاندان، ئازاردان، لیدان.

* سه‌رئه‌نجام

به‌کار هێنانی مرۆڤ بۆ سێکس، زۆره‌مه‌لی کارکردن، به‌نده‌گی، فرۆشتنی به‌شیك له‌ له‌شیان یان به‌کار هینانیان بۆ تاقیکردنه‌وه‌.

بازرگانی به‌ مرۆڤ له‌ جیهاندا

زیاتر له‌ 150 ولات پروتوکولیان ئیمزا کردووه‌ ده‌رباره‌ی قه‌دغه‌ کردنی بازرگانی به‌ مرۆڤ و کاری له‌ سه‌ر ئەکه‌ن، به‌لام تاکو ئیستا که‌مترین تۆمتبار ده‌سگیر کراوه‌ و زۆرترین سسته‌م لیکراو نه‌توانراوه‌ یارمه‌تیان بدری.

700.000 تا 2 ملیون که‌س له‌ جیهان بازرگانیان پێوه‌ دەکری له‌ سالیکدا،ئەمە لەکاتێکدایە ساڵانە  ته‌نها له‌ ئه‌مریکا 17.500 که‌س ئه‌هینرێن بەشیوەیکی یاسای یان نایاسای، بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان سالانه‌ نزیکەی 200،000 منال له‌ ئه‌مریکا مه‌ترسی گەورە هه‌یه‌ له‌سه‌ریان کە لەلایەن باندە کانەوە به‌کاربەهینرین بۆ بازرگانی .

کین ئه‌وانه‌ی بازرگانی ئەکه‌ن به‌ مرۆڤ

ئه‌م بازرگانانه‌ به‌ شیوه‌ی رێکخراو، گروب یان وه‌کو تاك کار ئەکه‌ن بویه‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌تی ئه‌دوزرینه‌وه‌ و هه‌ر وه‌ها نازانری ریژه‌کانیان چه‌نده‌ و جونکه‌ به‌ شیوه‌یەکی نهێنی کار ئەکه‌ن.

جوگرافیای ناوجەکە یاخود هەلومەرجی لەبار شه‌رت نییه‌ رەنگە مروڤکه‌ له‌ جیگایکه‌وه‌ بۆ جێگایەكی دیکە بگوازریته‌وه‌ به‌لکو جار هه‌یه‌ له‌ ناو خانەواده‌ روو ئه‌دات ( دایك، باوك، برا، خوشك …هتا) شەرت نییه‌ که‌سکه‌ هه‌ست به‌ ترس بکات کاتی بازرگانی پیوه‌ ئه‌کری، جار وا هه‌یه‌ خۆی ره‌زامەندی له‌ سه‌ر هه‌یه‌.

یاسا و رێکخراو

بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی بازرگانی به‌ مرۆڤ پیوستیمان به‌ یاسا هه‌یه‌ ئه‌م یاسایه‌ ئه‌بیت په‌سند بکرێت و کاری پی بکری هه‌ر وه‌ها هاوشیوه‌ی یاساکانی جیهان بیت و ئه‌بیت رچاوی  بکریت تاکو به‌توانین به‌شیك بن له‌ پروتوکوله‌کانی جیهان. دوای ئه‌وی یاسایك پیك دیت ئه‌بیت هیزیکی حکومی پیك بیت یان به‌شیك بیت له‌ هیزی فدرال، به‌لام ئه‌م هیزه‌ ئه‌بیت زانیاریکی ته‌واوی هه‌بیت له‌سه‌ر بازرگانی به‌ مرۆڤ و هه‌میشه‌ خۆلی راهینانیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن و توانای کار کردنیان هه‌بیت له‌گه‌ل ریکخراوه‌ نا حکومه‌یکان، دروست کردنی ریکخراویك یان چه‌ند ریکخراویکی ناحکومی که‌ پاره‌که‌یان له‌لاین خیرخوازانه‌وه‌ بیت یان ریکخراوه‌ جیهانیکان یان حکومه‌تی خۆمالی به‌لام به‌مه‌رجی، به‌ هیچ شیوه‌یك ده‌ست تیوردان لە کاره‌کانیان نه‌کات ته‌نها سالانه‌ سه‌ردانی ریکخراوه‌که‌ بکات تاکو بزانی کاره‌کانیان به‌ شیوه‌یکی یاسای ئه‌نجام داوه‌ هه‌ر وه‌ها توانیویه‌تی به‌ ئامانجه‌کانیان بگات و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ یارمه‌تی دراون بەشێوەیەک لە شیوەکان دروست ئه‌نجام دراوه‌.

له‌گه‌ل دروست بۆنی ئه‌م ریکخراوه‌ ئه‌بیت (شیلتر) دروست بکرێ وه‌کو ته‌واو که‌ری ریکخراوه‌که‌ ئه‌بیت چه‌ند به‌شیك بیت ( منال، ژن، پیاو) که‌ له‌ریگایانه‌وه‌ به‌توانن جیگای حه‌وانه‌ویان هه‌بیت، پزیشکی ده‌رونی، پزیشکی گشتی ، پاریزه‌ر، خۆاردن و جل وبه‌رگ، ئه‌گەر که‌سیك خه‌لکی ئه‌و ولاتە‌ نه‌بیت هەولی فیزە ورگردنی بۆ بەدری یان ئامادەکاری ناردنەوەی بۆ بکریت  بۆ ولاتی خۆی له‌ سه‌ر داواکاری که‌سکه‌.

ریکخراوه‌که‌ ئه‌بیت ژماره‌ی خه‌تی گه‌رمی هه‌بیت تاکو بتوانری پیوندیان پیوه‌ بکری هه‌ر وه‌ها ماڵپەریکی تایبەت بە کارو چالاکیەکانی هەبیت که‌ هه‌موو به‌رنامه‌ و کاره‌کانیان لەرێگەی ئەو ماڵپەرەوە کە به‌ چه‌ند زمانیك بڵاو بکرێتەوە، ریکخراوه‌که‌ توانای هه‌بیت پیوندیکی باش دروست بکات له‌گه‌ل گومەڵگاو رێکخراوە ناحکومیەکان و تاک  دواجار تاکو جیگای متمانه‌ بیت.

هاولاتی به‌ر پرسیاره‌ له‌ ئاگادارکردنه‌وه‌ ئەم رێکخراوانەو و حکومەت هه‌ر کاتێک که‌ هه‌ستی کرد که‌سیك له‌لاین که‌سیکی تره‌وه‌ بازرگانی پیوه‌ ئه‌کری، به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ به‌ر پرس ئه‌بیت له‌ تاوانه‌که‌.

میدیا

ئه‌بیت میدیا به‌ هه‌موو به‌شه‌کانی رۆل ببینن بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی و هوشیار کردنەوەی تاک و هاولاتیان و به‌ تایبیت دانانی ئه‌و ژماره‌ ته‌لفونه‌ گه‌رمه‌، ئه‌گەر بکری به‌ جه‌ند زمانیك بیت. ئه‌بیت میدیا پەیوەندیەکی  باشی هه‌بیت له‌گه‌ل ریکخراوه‌کان. ئاماده‌ی جه‌ند خۆلیك و ۆرکشۆپ کە ده‌رباره‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤ هۆشیارکردنەوەی خەلک، هه‌ر وه‌ها له‌ سالیکدا رۆژیك ته‌رخان بکرێ و به‌ رۆژی بازرگانی به‌ مرۆڤ بناسریت و سالانه‌ کونفرانسیك ئه‌نجام بدری.

پاریزگاری

ریکخراو و  شیلتر له‌ ولاتیك بۆ ولاتیك جیاوزی هه‌یه‌ به‌لام له‌ زۆربه‌ی ولاتان ریکخراوه‌کانی جیگایان دیار نییه‌ و بەشێوازێکی نهینی کار دەکان له‌به‌ر سه‌لامه‌تی کارمه‌ندان و قوربانیه‌کان به‌لام ژماره‌ی ته‌لفونی گه‌رم و ئیمیل هه‌میشه‌ له‌ میدیاکان بلاو ئه‌کریته‌وه‌.

کارمه‌ندی ئه‌م بواره‌

ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م بواره‌دا کار ئەکه‌ن ئه‌گەر ریکخراوه‌کان یان له‌ حکومه‌ت ئه‌بیت بەرابوردوی کەسەکەدا بچنەوە تاکو بزانن هیچ کات تاوانی ئه‌نجام داوه‌ یان سیخوری کردووه‌. پیش ئه‌وی ده‌س به‌کار بیت ئه‌بیت ئاگادار بکریته‌وه‌ که‌ کاره‌که‌یان مه‌ترسی تیادایه‌ له‌ سه‌ر ژیانی جونکه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بازرگانی به‌ مرۆڤ ئەکه‌ن که‌سانی پیاو کوژن.

تیبینی: له‌به‌ر ئه‌وی که‌سیکی یاسای نیم نه‌مویست یاساکه‌ داریژم به‌لام ئه‌توانین سوود له‌ یاسای ئه‌مریکی وه‌رگه‌رین

ئەم بابەتە لە رۆژنامەی هاولاتی بلاوکراوەتەوە

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s