کوردستان میدیا: سەرکۆماری رێژیمی سووریە ئەرتشی ئازاد و ناڕازییانی ئەو وڵاتەی بە تیرۆریست و دەست و پێوەندیی وڵاتانی بیانی لەقەڵەم دا.

3288بەشار ئەسەد سەرکۆماری رێژیمی سووریە رێکەوتی ١٧‌ی بەفرانبار لە زانکۆی دیمەشق وتی: ئێمە لەگەڵ «تیرۆریست» وتووێژ ناکەین، بەڵکوو لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کەلە پشت مەسەلەکەوە خۆیان حەشار داوە وتووێژ دەکەین. ئەسەد وتیشی: ئەوەی کە ئێستا لە سووریە لەحاڵی روودانە بە هیچ شێوەیەک ناچێتە چوارچێوەی شۆڕشەوە. بەشار ئەسەد، لەسەر بەردەوام بوونی شەڕی هێزەکانی سووریە بە دژی ئەرتشی ئازاد و ناڕازییان پێداگری کردەوە. سەرکۆماری رێژیمی سووریە لە نێوان لێدوانەکانیدا بە هیچ شێوەیەک ئاماژەی بە ٦٠ هەزار هاووڵاتیی کوژراوی سووریە و ٢٦٠ هەزار ئاوارە نەکرد. بەشار ئەسەد لە دوای سەرهەڵدانی نائارامییەکان لە سووریە لە ساڵی ٢٠١١دا رایگەیاند، «من دەسەڵات بەجێ‌ ناهێڵم». بەشار ئەسەد لە دوای مەرگی باوکی حافێز ئەسەد لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا بوو بە سەرکۆماری سووریە. شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریە بەردەوامە و ناڕازییان رایانگەیاندووە، هەتا رووخانی رێژیمی سووریە لە بەرگری کردن بەردەوام دەبێن.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن /  تغییر دادن )

درحال اتصال به %s