فیفا، بڕیاریداوە لەو تیمهدا کهبە ناوی “١١ لەپێناوی خێر” پێکبێنێت و لە سەرووی ھەموو یاریزانەکانیشەوە ھەریەکە لە رۆنالدۆ و میسی بانگھێشتی ئەو تیمه بکات، کە وابڕیارە ئەو تیمه لە گەشتێک دا بۆ چەندین وڵاتی جیھانی وەکو وڵاتە ئەفریقیەکان و کۆڵۆمبیا و مەکسیک چەندین یاریی نمایشکاری ئەنجام بدات و ھەڵمەتی وشیارکردنەوەی ئەو میللەتانە لەو وڵاتانە ئەنجامبدەن.
چەندین ئەستێرەی جیھانی وەکو جولیۆ بۆفونی گۆڵپارێزی یۆڤانتۆس و پۆیۆلی بەرگریکاری بەرشلۆنە و ئیتۆو درۆگبا و مایکل ئیسیانی ئەفریقی و یانهی ڕیاڵ مهدرید ئامادەگی خۆیان بۆبەشداریکردن لەم پڕۆژە خێرخوازییە دەربڕیوە.
جێگای ئاماژەپێکردنە پیِشتر ریڤاڵدۆی ئەفسانەی پێشووی بەڕازیلی رایگەیاندبوو کە بەنیازە بۆ کارێکی خێرخوازی رۆناڵدۆ و مێسی لەیەک تیپ کۆبکاتەوە.