تارق هاشمی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ڵێ «كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه دووباره ده‌بێته‌وه و كوردیش به‌رهه‌می هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان ئه‌بیننه‌وه».
تارق هاشمی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریدا و رایگه‌یاند «ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له رێگه‌ی خۆی لابدات، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له عێراق دووباره ده‌بێته‌وه».
تارق هاشمی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد «لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوزارشته له ویژدانی گه‌لی كورد و مه‌زلومه‌یه‌ته‌كه‌ی».
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق هیوای خواست «مانه‌وه‌ی ئه‌و له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته هۆی ئاڵۆزكردنی ره‌وشی سیاسی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی». تارق هاشمی، ده‌ڵێ «ئه‌و له هه‌ڵوێستی بارزانی دڵنیایه، به‌وه‌ی كه دۆسیه‌كه‌ی هاشمی ره‌هه‌ندێكی سیاسی و یاسایی هه‌یه».
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا، تارق هاشمی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌ده‌یێنێت «كورد به‌رهه‌می ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی ئه‌بینێته‌وه كه له باره‌ی ئه‌وه‌وه نواندویانه».